بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئینسایکڵۆپیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زانستنامەەوە ڕەوانە کراوە)
کتێبیش وەک ئینسایکڵۆپیدیا بەکاردێت

ئینسایکڵۆپیدیا (بە ئینگلیزی: Encyclopedia، بە مانای: زانیارینامە) کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. ئینسایکڵۆپیدیا لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە. بە پێناسەیەکی تر ئینسایکڵۆپیدیا جۆرێکە لە کاری سەرچاوەدار - کۆکراوەیەک لە کورتەی زانیاری ھەموو لقەکانی زانین یان لقێک لە لقەکانی.

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

ئینسایکڵۆپیدیا لە یۆنانیی کۆن گیراوە (ἐγκύκλιος παιδεία - enkyklios paideia) کە بە مانای خوێندەواریی گشتی دێت. وشەی ئینسایکلۆ enkyklios واتە «گشتی، حازر، ھەمیشە بەردەست»[١] و پیدیا (παιδεία)، بە مانای "پەروردە، بەخێوکردنی منداڵ".[٢] کەواتە enkyklios paideia واتە «خوێندەواری گشتی» یان «پەروردەی گشتی».

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]

زۆر جار ئینسایکلۆپیدیا لەگەڵ فەرھەنگ تەماشاکراون و لێیان کۆڵراوەتەوە، بەڵام جیاوازن، فەرھەنگ لە زمان ورد ئەبێتەوە، وشە و زاراوە بابەتە سەرەکییەکانییەتی لەکاتێکدا ئینسایکلۆپیدیا گشتگیرترە. بەپێی ویکی ئینگلیزی ناو ویکیپیدیا ئەم چوار تایبەتمەندییەی ھەیە کە سەرچاوەدار نەکراون:

  • ئینسایکڵۆپیدیا ئەکرێ گشتگیر بێت، و بابەتی لە ھەموو بوارێکدا تێدا بێت.
  • گرنگی کاری ئینسایکڵۆپیدیا ئەوەیە کە کۆکراوەی زانینگە گرنگەکان بخاتە ڕوو، بۆ نموونە ئینسایکڵۆپیدیایەکی پزیشکی یاخود فەلسەفی.
  • جۆرێک لە ڕێکخستنی تێدابێت، لە دێر زەمانەوە یان بە شێوازی ئەلف و بێ ڕێکخراوە یاخود بەپێی بابەت و پۆلێنکردن، بەڵام لە دنیای نوێدا بەھۆی ھەبوونی توانکانی وەک پێرستکردن (indexing) و ھاوسەرچاوەکردن (cross reference) شێوازێکی زیاتر گەڕانی لەخۆ گرتوە، وەک لە ویکی سۆرانی یاخود زمانەکانی تری ویکیپیدیادا ھەیە.
  • دەوڵەمەنتر بوونی ئینسایکڵۆپیدیا بە بابەتی فرەناوەند(multimedia) تەواو گۆڕاوە بۆ کۆکردنەوە، پشتڕاستکردنەوە و پوختەکردن و ھەروەھا نیشاندانی زانیاری جۆراوجۆر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ἐγκύκλιος, Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek–English Lexicon, at Perseus project
  2. ^ Παιδεία, Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek–English Lexicon, at Perseus project

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]