ڕ. خ. پالاسیۆ
ڕ. خ. پالاسیۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕاکێل خارامیلۆ ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣ ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە | نووسەر، گرافیک دیزاینەر |
ڕاکێل خارامیلۆ[١] (لەدایکبووی ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣) باشتر ناسراو بە ناوی پێنووسەکەی ر. خ. پالاسیۆ، نووسەر و گرافیک دیزاینەری ئەمریکییە.[٢]
ڕاکێل خارامیلۆ لە خێزانێکی کۆچەری لە کۆڵۆمبیا لەدایکبووە. ناوبراو نووسەری چەندان ڕۆمانی منداڵانە، وەک پڕفرۆشترینیان کە وۆندەرە،[٢] کە ساڵی ٢٠١٧ کرا بە فیلم. پالاسیۆ وەکو بەرھەمھێنەری جێبەجێکار لە فیلمەکەدا کاریدەکرد. یەکەم ڕۆمانی وێنەیی بەناوی باڵندەی سپییەوە کە لە ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە ھەر لە دونیای وۆندەردایە.[٣]
پالاسیۆ یەکەم کاری وەک دەرھێنەری ھونەری و گرافیک دیزاینەر دەستپێکرد، کە بەرگی کتێبی دیزاین دەکرد بۆ پۆڵ ئۆستەر، تۆماس پینچن و چەندانی تر.[٣][٤]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]پالاسیۆ لە قوتابخانەی ئامادەیی مانھاتن بۆ ھونەر و دیزاین خوێندی و پەرەی سەند لە وێنەکێشاندا لە قوتابخانەی پارسۆن بئ دیزاین.[٣] ئەو ئێستا لە نیویۆرک ستی لەگەڵ ھاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی، کالێب و جۆزێف، دەژیت.[٥]
بیبلیۆگرافیا
[دەستکاری]- وۆندەر، ٢٠١٢.
- ٣٦٥ ڕۆژی وۆندەر: کتێبی وتەکانی مستەر براون، ٢٠١٤.
- ئۆگی و من، ٢٠١٥.
- ھەموومان وۆندەرین.
- باڵندەی سپی، ٢٠١٧.
خەڵات و ڕێزلێنانەکان
[دەستکاری]- خەڵاتی کریستۆفەر
- کتێبەکەی سەمەرە لە پێڕستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمزدا بوو[٦] و ھەروەھا لە پێڕستی خەڵاتی تێکساس بلووبۆنێتیشدا بوو.[٧] کتێبەکە براوەی خەڵاتی قوتابیانی مەین بوو لە ٢٠١٤، خەڵاتی کتێبی مناڵانی دۆرۆتی کانفیێڵد فیشەری ڤێرمۆنت، خەڵاتی مارک توەینی ٢٠١٥،[٨] خەڵاتی نێنێی ٢٠١٥ لە ھاوای،[٩] و خەڵاتی ھەڵبژاردەی خوێنەرە مناڵەکان بۆ ٢٠١٥.[١٠] لە ئیڵینۆی، ھەر دوو خەڵاتی بلووستێم و کلۆدیڵی بردەوە لە ٢٠١٤.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «About R.J. Palacio». wonderthebook.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Russo, Maria (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «R. J. Palacio and Meg Medina Talk Diversity and Children's Books». The New York Times.
- ^ ئ ا ب «'Wonder' author R.J. Palacio isn't resting on 16 million copies sold». New York Post. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «R.J. Palacio». The Library of Congress. ٣١ی ئابی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Author». Rjpalacio.com. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ [6]Taylor, Ihsan. "Best Sellers". The New York Times. Retrieved 15 March 2016.
- ^ [7] "Texas Bluebonnet Award Annotated 2013-2014 Master List" (PDF). Archived from the original (PDF) on 15 June 2013. Retrieved 14 June 2013.
- ^ [8]Children's Book Award Winners Announced at Maine Reading Conference". Maine.gov. 10 April 2014. Retrieved 15 March 2016.
- ^ [9] "'Wonder' Selected as 2015 Nene Award Winner". Mauinow.com. 10 April 2015. Retrieved 15 March 2016.
- ^ [10] "YRCA 2015". Pnla.org. Retrieved 15 March 2016.
- ^ [11] "Champagne Library Illinois Award Winners". Archived from the original on 19 October 2016.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕ. خ. پالاسیۆ تێدایە. |