بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕ. خ. پالاسیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕ. خ. پالاسیۆ
پالاسیۆ لە بووک-کۆن، ٢٠١٩
پالاسیۆ لە بووک-کۆن، ٢٠١٩
لەدایکبوونڕاکێل خارامیلۆ
(١٩٦٣-٠٧-١٣) ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەنووسەر، گرافیک دیزاینەر

ڕاکێل خارامیلۆ[١] (لەدایکبووی ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣) باشتر ناسراو بە ناوی پێنووسەکەی ر. خ. پالاسیۆ، نووسەر و گرافیک دیزاینەری ئەمریکییە.[٢]

ڕاکێل خارامیلۆ لە خێزانێکی کۆچەری لە کۆڵۆمبیا لەدایکبووە. ناوبراو نووسەری چەندان ڕۆمانی منداڵانە، وەک پڕفرۆشترینیان کە وۆندەرە،[٢] کە ساڵی ٢٠١٧ کرا بە فیلم. پالاسیۆ وەکو بەرھەمھێنەری جێبەجێکار لە فیلمەکەدا کاریدەکرد. یەکەم ڕۆمانی وێنەیی بەناوی باڵندەی سپییەوە کە لە ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە ھەر لە دونیای وۆندەردایە.[٣]

پالاسیۆ یەکەم کاری وەک دەرھێنەری ھونەری و گرافیک دیزاینەر دەستپێکرد، کە بەرگی کتێبی دیزاین دەکرد بۆ پۆڵ ئۆستەر، تۆماس پینچن و چەندانی تر.[٣][٤]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

پالاسیۆ لە قوتابخانەی ئامادەیی مانھاتن بۆ ھونەر و دیزاین خوێندی و پەرەی سەند لە وێنەکێشاندا لە قوتابخانەی پارسۆن بئ دیزاین.[٣] ئەو ئێستا لە نیویۆرک ستی لەگەڵ ھاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی، کالێب و جۆزێف، دەژیت.[٥]

بیبلیۆگرافیا

[دەستکاری]
  • وۆندەر، ٢٠١٢.
  • ٣٦٥ ڕۆژی وۆندەر: کتێبی وتەکانی مستەر براون، ٢٠١٤.
  • ئۆگی و من، ٢٠١٥.
  • ھەموومان وۆندەرین.
  • باڵندەی سپی، ٢٠١٧.

خەڵات و ڕێزلێنانەکان

[دەستکاری]
  • خەڵاتی کریستۆفەر
  • کتێبەکەی سەمەرە لە پێڕستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمزدا بوو[٦] و ھەروەھا لە پێڕستی خەڵاتی تێکساس بلووبۆنێتیشدا بوو.[٧] کتێبەکە براوەی خەڵاتی قوتابیانی مەین بوو لە ٢٠١٤، خەڵاتی کتێبی مناڵانی دۆرۆتی کانفیێڵد فیشەری ڤێرمۆنت، خەڵاتی مارک توەینی ٢٠١٥،[٨] خەڵاتی نێنێی ٢٠١٥ لە ھاوای،[٩] و خەڵاتی ھەڵبژاردەی خوێنەرە مناڵەکان بۆ ٢٠١٥.[١٠] لە ئیڵینۆی، ھەر دوو خەڵاتی بلووستێم و کلۆدیڵی بردەوە لە ٢٠١٤.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «About R.J. Palacio». wonderthebook.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. 1 2 Russo, Maria (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «R. J. Palacio and Meg Medina Talk Diversity and Children's Books». The New York Times.
  3. 1 2 3 «'Wonder' author R.J. Palacio isn't resting on 16 million copies sold». New York Post. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «R.J. Palacio». The Library of Congress. ٣١ی ئابی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «Author». Rjpalacio.com. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. [6]Taylor, Ihsan. "Best Sellers". The New York Times. Retrieved 15 March 2016.
  7. [7] "Texas Bluebonnet Award Annotated 2013-2014 Master List" (PDF). Archived from the original (PDF) on 15 June 2013. Retrieved 14 June 2013.
  8. [8]Children's Book Award Winners Announced at Maine Reading Conference". Maine.gov. 10 April 2014. Retrieved 15 March 2016.
  9. [9] "'Wonder' Selected as 2015 Nene Award Winner". Mauinow.com. 10 April 2015. Retrieved 15 March 2016.
  10. [10] "YRCA 2015". Pnla.org. Retrieved 15 March 2016.
  11. [11] "Champagne Library Illinois Award Winners". Archived from the original on 19 October 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]