ڕەقیب ستەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە رەقیب ستەبیەوە ڕەوانە کراوە)

ڕەقیب ستەبی (لەدایکبووی ١٩١٦ تا ١٦ی ئازاری ١٩٢٦) سەگێکی بەھرەمەندیی تایبەت بە فەوجی پیادەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، و بەشدارییەکی گرنگی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا ھەبوو، کە بۆ ماوەی ١٨ مانگ لە بەشی سەربازی بەناوی "یانکی" خزمەتی کرد و بەشداری لە ١٧ جەنگ کرد لە بەرەکانی پێشەوەی ڕۆژاوایی، لەو کارانەی کردوویەتی و پێی بەناوبانگە ڕزگارکردنی سەربازەکان لە مردن و ئاگادارکردنەوەی بنکەی سەربازی لە ھێرشی لەناکاوی گازی کوشندە، و دۆزینەوەی سەربازە برینداربووەکان و جارێکیش ھێرشی کردووەتە سەر سەربازێکی ئەڵمانی و بە توندی گرتوویەتی تا سەربازە ئەمریکییەکان گەیشتوون و دەستگیریان کردووە.[١] کردارەکانی لە جەنگ بە باشی بەڵگەنامەکراون و لە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاوکراونەتەوە.[٢][٣][٤]

ستەبی تەنھا سەگە کە بەرزکرابێتەوە بۆ پلەی رەقیب لە بەرامبەر ئەو بەشدارییانەی لە جەنگ کردوویەتی.[٥] و کەلوپەلەکانی ستەبی لە پەیمانگای سمیتسۆنیان ھەڵگیراون[٢][٣][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Goldsmith, Connie (2017). Dogs at War: Military Canine Heroes. Minneapolis, MN: Twenty-First Century Books. p. 23. ISBN 978-1-5124-1012-9.
  2. ^ ئ ا "Stubby, World War I Canine Hero 1921". History wired. Smithsonian Institution. ئازار 16, 2012. Archived from the original on November 17, 2014. Retrieved July 15, 2014.
  3. ^ ئ ا Kane, Gillian; Larson-Walker, Lisa, Illustrator (ئایار 7, 2014). "Sergeant Stubby: America's original dog of war fought bravely on the Western Front—then helped the nation forget the Great War's terrible human toll". Slate.com. Archived from the original on July 13, 2014. Retrieved July 13, 2014. Reprinted in Kane, Gillian (ئایار 24, 2014). "The story of Sergeant Stubby, WWI's most decorated dog". Stars & Stripes. Archived from the original on July 1, 2014. Retrieved July 17, 2014. ١ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Stubby's Obituary: Stubby of A.E.F. Enters Valhalla". The New York Times. نیسان 4, 1926 – تەممووز 16, 2003. Archived from the original on August 2, 2014. Retrieved July 15, 2014.
  5. ^ ئ ا ""The Price of Freedom" exhibition". Smithsonian Institution. Archived from the original on June 24, 2014. Retrieved July 14, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]