دە کیڵەرز
| دە کیڵەرز | |
|---|---|
دە کیڵەرز لە ٢٠٠٦. لە چەپەوە بۆ ڕاست: دەیڤ کیوونینگ، ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر، براندن فلاوەرز، و مارک ستۆرمەر. | |
| زانیاریی پشتێنە | |
| بنچە | لاس ڤێگاس، نێڤادا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
| چەشن | |
| ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠١–ئێستا |
| کۆمپانیاکانی تۆمارکردن | |
| وێبگە | thekillersmusic |
| ئەندامان | دەیڤ کیوونینگ ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر براندن فلاوەرز مارک ستۆرمەر |
| ئەندامانی پێشوو | دێڵ نیڵ مات نۆرکرۆس برایان ھەیڤنز |
دە کیڵەرز (ودق: 'بکوژەکان'؛ بە ئینگلیزی: The Killers) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، کە لە ٢٠٠١ لە لاس ڤێگاس لە لایەن براندن فلاوەرز (گۆرانیبێژیی سەرەکی، کیبۆرد، بەیس) و دەیڤ کیوونینگ (گیتاری سەرەکی، گۆرانیبێژیی پشتینە) دامەزراوە. ھەردوو مارک ستۆرمەر (بەیس، گیتاری ڕیتم، گۆرانیبێژیی پشتینە) و ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر (تەپڵ، کوتان) لە ٢٠٠٢ ھاتنە نێو گرووپەکەوە. ناوی گرووپەکە لە لۆگۆی سەر تەپڵی بەیسی گرووپێکی خەیاڵی وەرگیراوە کە لە ڤیدیۆی گۆرانیی «کریستاڵ»ی نیو ئۆردەردا دەرکەوتووە.[١]
دە کیڵەرز حەوت ئەلبوومی ستۆدیۆیییان بڵاو کردووەتەوە، ھەریەکەیان گەیشتوونەتە پلەی یەکەمی چارتی ئەلبوومەکانی بەریتانیا: ھۆت فەس (٢٠٠٤)، شارۆچکەی سام (٢٠٠٦)، ڕۆژ و تەمەن (٢٠٠٨)، باتڵ بۆڕن (٢٠١٢)، سەرسووڕھێنەر سەرسووڕھێنەر (٢٠١٧)، داڕووخانی تراویلکەکە (٢٠٢٠)، و مەکینەی پەستان (٢٠٢١).
دە کیڵەرز بە یەکێک لە گەورەترین گرووپە ڕۆکەکانی سەدەی ٢١ەم دادەنرێت،[٢] زیاتر لە ٢٨ ملیۆن تۆماریان لە گشت جیھاندا فرۆشتووە، لەنێویاندا ١٠٫٨ ملیۆن تۆمار تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٣][٤]
ئەندامانی گرووپ
[دەستکاری]ئەندامە فەرمییەکان
[دەستکاری]|
ئەندامەکانی ئێستا
|
ئەندامەکانی پێشوو
|
دیسکۆگرافی
[دەستکاری]ئەلبوومە ستۆدیۆیییەکان
- ھۆت فەس (٢٠٠٤)
- شارۆچکەی سام (٢٠٠٦)
- ڕۆژ و تەمەن (٢٠٠٨)
- باتڵ بۆڕن (٢٠١٢)
- سەرسووڕھێنەر سەرسووڕھێنەر (٢٠١٧)
- داڕووخانی تراویلکەکە (٢٠٢٠)
- مەکینەی پەستان (٢٠٢١)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Bourne، Dianne (٢٠ی شوباتی ٢٠١٣). «Video: Bernard Sumner joins The Killers in celebration of their 'musical home'». Manchester Evening News (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Barlow، Eve (٢٢ی ئازاری ٢٠١٥). «Brandon Flowers on The Desired Effect: 'Every song on this album is a single'». گاردیان (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Colours of Ostrava - The Killers». Colours.cz. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «The Killers' Catalog Acquired in Eldridge's First Music Publishing Deal». Billboard.com. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)