دەماری ڤیستیبول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەماری ڤێستبول بریتییە لە یەکێک لە دوو لقەکەی دەماری ژمارە ھەشتی کاسەی سەر (دەماری بیستن لقەکەی ترێتی). لە مرۆڤدا دەماری ڤێستبول ھەستەدەمارە و بەرپرسیارە لە گواستنەوەی زانیاری دەربارەی شوێنی سەر لە بۆشاییدا. ئەم زانیاریانە دەگوازرێنەوە لە لەلایەن موەخانەکان کە دەکەونە ناو مەشکاڵە و کیسۆڵە ھەروەھا ھەرسێ جۆگەی کەوانەیی بۆ دەمارەگرێی ڤێستیبول. زانیاری لە سێ جۆگەی کەوانەیی ھەست دەکات بە گۆڕانکاری لە ھێزی کێشکردنی زەوی وجوڵەی سەر. ھاتنی زانیاری لە سێ جۆگەی کەوانەی دەبێتە ھۆی جوڵەی تۆپەی چاو بە پێچەوانەی جوڵەی سەر. ھەردووکیان گرنگن بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی جەستە و بینینی وێنەیەکی ڕون لە کاتی جووڵەدا.

ئەکسۆنی دەماری ڤێستیبول لەگەڵ ڤیستیبولەناوک لێل دەدەن کە دەکەوێتە پرد و موخەوە لە تەنیشت دیواری سکۆڵەی چوارەم.

دەماری ڤێستیبیول لە کۆمەڵێک دەمارەخانەی دوو بەستی پێکدێت کە دەکەونە دەمارەگرێی ڤێستیبول، لە بەشی سەرەوەی دەرچەی دەرەوەی کەناڵی ناوەوەی بیستن.

بنیادی ڕیشاڵەکان دابەش دەکرێن بۆ سێ کۆمەڵە (ھەندێ سەرچاوە دوو دانە ھەژمار دەکات):

  • دەماری ڤێستبولی سەرەوە: ئەم دەمارە سەرچاوە وەردەگرن لەو خانە ھەستیارانەی کە دەکەونە سێ شوێنەوە کە ئەوانیش
  • ئێسکەگوپی جۆگەی نیمچە بازنەی سەرەوە
  • ئێسکەگوپی جۆگەی نیمچە بازنەی تۆڕنە (دەرەکی)
  • مەشکاڵە
  • ڕیشاڵەکانی دەماری ڤیستیبولی خوارەوە سەرچاوە دەگرن لەو خانە ھەستیارانەی کە دەکەونە کیسۆڵەوە.
  • لقی پشتەوە سەرچاوە دەگرێ لەو خانە ھەستیارانەی دەکەونە ئێسکەگوپی نیمچە بازنەی پشتەوە

کار[دەستکاری]

کاری سەرەکی دەماری ڤێستبول بریتیە لە گواستنەوەی زانیاری ڤیستبولی (پەیوەندی بە ھاوسەنگیەوە ھەیە) کە پەیوەندی ھەیە بە شوێنی سەر بە گوێرەی شوێنی جەستە. دەماری ڤێستیبیول لە کاتی جوڵەدا بەھۆی شوێنی سەر بە بەراورد لەگەڵ جەستەدا بە شێوەیەکی بەردەوام چوارچێوەی پەراوێزی جوڵەکان نوێ دەکاتەوە، بۆ نموونە:کاتێک ڕێک وەستاویت و ڕووت کردووەتە پێشەوە، و دەتەوێت سەر بە لای ڕاستدا بجوڵێنیت لەو کاتەدا پێویست دەکات بەرەو لای چەپ خۆت بکشێنیتەوە بۆ دابین کردنی ھاوسەنگی.

تێکچوون[دەستکاری]

بە ھۆی فرمانی گواستنەوەی ھاوتا، دەماری ڤێستیبول ھاوسەنگی پەستانی خوێن ڕادەگرێت لە کاتی جووڵەدا، ھێشتنەوەی ھاوسەنگی، بیرکەوتنەوە و ڕێدۆزی بۆشایی. باوترین ڕێگە بۆ تێکچوونی دەماری ڤیستبول بریتیە لە بەرەنگاربونەوەی لەگەڵ ئەو دژە بەکتریایانەی کە ژەھرن بۆ دەماری ژمارە ھەشت. ئاسایی یانە ئەو کەسانەی کە دەماریان زەرەری پێگەیشتووە دەناڵێنن بە دەست گێژبوونێکی تیژ لەگەڵیدا دڵتێکھاتن/ ڕشانەوە، ئەستەنگی لە ڕێک وەستانی جەستە ھەروەھا چاوبزۆکی بە شێوەیەکی ئاسۆییانە.

شایستە کاری[دەستکاری]

جەستە دەتوانێت بە شیوەیەکی خێرا کار بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمتواناییە دەماری ڤیسبول و ئەمەش دەردەکەوێت لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ ڕۆژ لە ڕۆژی تێکچونەوە. بەشێکی کەمی نەخۆشەکانی توشبووی تێکچوونی دەماری ڤێستبول دووبارە نیشانەکانی تێدا دەردەکەوێتەوە. ئەم نەخۆشانەش گێژبوونەکەیان جێگەی خۆی ناگرێتەوە لە ئەنجامدا دووچاری گێژبوونی درێژخایەن دەبن. بە ھۆی بەکارھێنانی دەرمانی(betahistine) دەتوانیت نیشانەکانی گێژبوون کەم بکرێتەوە ھەروەھا نەخۆش دەتوانێت ھاوسەنگی بگەڕێنێتەوە لە ڕێگەی چارەسەری سروشتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]