دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی
| دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Federal Bureau of Investigation | |
| دامەزران | ٢٦ی تەممووزی ١٩٠٨ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Federal Bureau of Investigation |
| کورتەناو | FBI |
| بواری کار | تیرۆریزم، fight against organized crime |
| دامەزرێنەر | J. Edgar Hoover، تیۆدور ڕۆزڤێڵت، Charles Joseph Bonaparte |
| پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | Director of the Federal Bureau of Investigation |
| بەڕێوەبەر | Kash Patel |
| Board member | |
| زمانی فەرمی | زمانی ئینگلیزی |
| دروشم | Fidelity, Bravery, Integrity |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| پۆتانی شوێن | ٣٨°٥٣′٤٣″N ٧٧°١′٣٠″W |
| دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | United States Department of Justice |
| لقەکۆمپانیاکان | FBI Criminal Justice Information Services Division، FBI National Security Branch |
| شوێنی بارەگاکان | واشینگتن دی سی، J. Edgar Hoover Building |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | 1986 FBI Miami shootout |
| ناونیشانی شەقام | 935 Pennsylvania Ave NW, Washington DC 20535 |
| وێبگە | https://www.fbi.gov |
| بەستەری وەسفکراو | https://www.federalregister.gov/agencies/federal-bureau-of-investigation، https://wikispooks.com/wiki/FBI |
| Contact page URL | https://www.fbi.gov/contact-us |
| وەسفی ئاڵا | flag of the Federal Bureau of Investigation |
| about page URL | https://www.fbi.gov/about |
![]() | |
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) خزمەتگوزارییەکی ھۆشمەندی ئاسایشی نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکان بنچینەی ئاژانسەکەیە. ئاژانسەکە لەژێر دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنەکانی خۆی ئەنجام دەدات، ھەروەھا ئەندامە لە کۆمەڵگای ھۆشمەندی ئەمریکا وە بۆ چالاکی کارەکانیان ڕاپۆرت دەنێرنەوە بۆ ھەردوو بریکاری گشتی ئەمریکا و بەڕێوەبەراییەتیی ھۆشمەندی نیشتمانی.[١] ئاژانسەکە مامەڵە لەگەڵ بابەتە تیرۆرستییەکان، تاوانە نیشتمانییەکان دەکات.
مێژوو
[دەستکاری]پێشینە
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٩٦دا، نووسینگەی نیشتمانیی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری دامەزرا، و کاری کرد لەسەر دابینکردنی زانیاری بۆ دەزگاکان لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان بە مەبەستی ناسینەوەی تاوانبارە ناسراوەکان. تیرۆرکردنی سەرۆک ویلیام ماکینلی لە ساڵی ١٩٠١دا، تێڕوانینێکی گشتیی دروست کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەژێر ھەڕەشەی ئەنارکیستەکاندایە. لەو کاتەدا، وەزارەتەکانی داد و کار بۆ ماوەی چەندین ساڵ زانیارییان لەسەر ئەنارکیستەکان کۆکردبووەوە، بەڵام سەرۆک تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت داوای گرنگیدانی زیاتری کرد بە چاودێریکردنیان.[٢]
وەزارەتی داد لە ساڵی ١٨٨٧ەوە ڕاسپێردرا بە ڕێکخستنی کارەکانی بازرگانی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەکی پێویست فەرمانبەری نەبوو بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە. وەزارەتەکە تەنیا ھەوڵێکی کەمی دا بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ژمارەی فەرمانبەرانی تا بتوانێت ئەو ئەرکە نوێیەی پێی سپێردراوە جێبەجێ بکات، ئەم بارودۆخەش بەردەوام بوو تا سەرھەڵدانی ئابڕووچوونی فێڵکردن لە زەوییەکانی ویلایەتی ئۆریگۆن لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا. سەرۆک ڕۆزڤێڵت ڕێنمایییەکانی خۆی ئاراستەی داواکاری گشتی، چارڵز بۆناپارت کرد، بۆ دامەزراندنی بەشێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەکان کە تەنیا لەبەردەم داواکاری گشتیدا بەرپرسیار بێت.[٣]
داواکاری گشتی، چارڵز بۆناپارت، پەیوەندی بە دەزگاکانی دیکەوە کرد، لەوانەش دەزگای خزمەتگوزاریی نھێنی، بۆ ھاوکاریکردن لەگەڵ فەرمانبەران و لێکۆڵەراندا. لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئایاری ١٩٠٨دا، کۆنگرێس بەکارھێنانی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی لەلایەن وەزارەتی دادەوە قەدەغە کرد، بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڕۆڵی دەزگا نوێیەکە وەک بەشێکی پۆلیسی نھێنی.[٤] لەسەر داوای ڕۆزڤێڵت، بۆناپارت جارێکی دیکە ھەنگاوی نا بۆ دامەزراندنی نووسینگەیەکی فەرمیی لێکۆڵینەوە، کە دواتر بوو بە خاوەنی کۆمەڵێک بریکاری تایبەت بە خۆی.[٢]
دامەزراندنی نووسینگەی لێکۆڵینەوە
[دەستکاری]نووسینگەی لێکۆڵینەوە (BOI) لە ٢٦ی تەممووزی ١٩٠٨دا دامەزرا.[٥] داواکاری گشتی چارڵز بۆناپارت پارەی وەزارەتی دادی بەکارھێنا[٢] بۆ دامەزراندنی سی و چوار کەس، لەوانەش بریکارە دێرینەکانی دەزگای خزمەتگوزاریی نھێنی،[٦][٧] بۆ کارکردن لە دەزگای نوێی لێکۆڵینەوەدا. ستانلی فینچ یەکەم «سەرۆک»ی نووسینگە نوێیەکە بوو، و لەو کاتەدا نازناوی «بەڕێوەبەر»ی ھەڵگرتبوو. بۆناپارت لە مانگی کانوونی یەکەمی ١٩٠٨دا کۆنگرێسی لەم ڕێکارانە ئاگادار کردەوە.[٢]
یەکەم ئەرکی نھێنیی نووسینگەی لێکۆڵینەوە بریتی بوو لە سەردانکردنی لەشفرۆشخانەکان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ڕووپێوی لەسەریان وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی «یاسای بازرگانیکردن بە کۆیلە سپیپێستەکان»، یان یاسای مان، کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی حوزەیرانی ١٩١٠دا دەرچوو. لە ساڵی ١٩٣٢دا، ناوی نووسینگەکە گۆڕدرا بۆ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
دامەزراندنی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی
[دەستکاری]لە ساڵی دواتردا، واتە لە ساڵی ١٩٣٣دا، کاری نووسینگەی لێکۆڵینەوە بەسترا بە کاری نووسینگەی قەدەغەکردنی کحوولەوە، و بەشی لێکۆڵینەوەکان (DOI) سەرلەنوێ پێکھێنرایەوە؛ کە لە ساڵی ١٩٣٥دا،[٦] بوو بە لایەنێکی سەربەخۆ لەناو وەزارەتی دادی ئەمریکادا. لە ھەمان ساڵدا، ناوی بەشی لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی فەرمی گۆڕدرا بۆ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی.
جۆن ئێدگار ھۆڤەر وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی
[دەستکاری]
جۆن ئێدگار ھۆڤەر لە پایەی بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیدا لە ساڵی ١٩٢٤ەوە تا ساڵی ١٩٧٢ خزمەتی کرد، بە کۆی گشتی ٤٨ ساڵ، کە ھاوکات بوو لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوی نووسینگەکە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەوە بۆ بەشی لێکۆڵینەوەکان و تەنانەت نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی. ھۆڤەر بە پلەی یەکەم بەرپرسیار بوو لە دروستکردنی تاقیگەی زانستیی ئاشکراکردنی تاوانەکان، یان تاقیگەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی کە بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ١٩٣٢دا کرایەوە، ئەمەش بەشێک بوو لە ئەرکەکانی بە مەبەستی بەخشینی سیفەتی پیشەیی بەو لێکۆڵینەوانەی کە حکوومەت ئەنجامیان دەدات. ھۆڤەر لایەنێک بوو لە زۆربەی کەیس و پڕۆژە سەرەکییەکان کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە ماوەی سەرکردایەتیکردنیدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکردن. بەڵام، وەک لە خوارەوە بە درێژی ڕوون کراوەتەوە، ماوەی کارکردنی لە پایەی بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەدا بەوە ناسرابوو کە مشتومڕاوی بووە، بەتایبەتی لە ساڵانی کۆتاییی کارەکەیدا. دوای کۆچی دواییی ھۆڤەر، کۆنگرێسی ئەمریکا یاسایەکی دەرکرد کە تێیدا ماوەی خولی بەڕێوەبەرانی داھاتووی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی تەنیا بە دە ساڵ دیاری کرد.
یەکەم لێکۆڵینەوەکانی تاوانەکانی کوشتن کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەرپەرشتیی دەکردن، تاوانەکانی کوشتنی ئەندامانی گەلی ئۆسەیج بوو. لە ماوەی «جەنگی دژی تاوان» لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا، بریکارانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی چەندین تاوانباری بەدناوی دەستگیر کرد –و کوشتیانن– کە کردەوەی ڕفاندن، دزینی بانک و تاوانی کوشتنیان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام دابوو، لەوانەش جۆن دیلینگەر، بەیبی فەیس نێڵسن، کەیت «دایکە» بارکەر، ئالڤین کارپیس «تۆقێنەر»، و جۆرج کێلی «ڕەشاشەکە».
چالاکییەکانی دیکەی یەکەم دەیەکانی کارکردنی نووسینگەکە سەرنجی خستبووە سەر چالاکییەکانی گرووپی کوو کلووکس کلان کە بڕوایان بە باڵادەستیی ڕەگەزی سپی ھەبوو، و نووسینگەکە توانی تێوەگلانی ئەم گرووپە لە پرۆسەی لەسێدارەدانی چالاکوان ڤیۆلا لیوزۆ بەبێ دادگاییکردن بسەلمێنێت. پێشتر، ئەنجومەنی وەبەرھێنانی بەریتانی، لە ڕێگەی کارەکانی لێکۆڵەری ئەمریکی ئێدوین ئەتێرتۆنەوە، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە توانیویەتی سوپایەکی تەواو لە شۆڕشگێڕە مەکسیکییە نوێیەکان بە سەرکردایەتیی ژەنەڕاڵ ئێنریکی ئێسترادا لە ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ڕۆژھەڵاتی سان دییگۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستگیر بکات.
ھۆڤەر لە بیستەکانی سەدەی بیستەمدا و لە ماوەی کارکردنی یاسای قەدەغەکردنی کحوولدا، دەستی بە بەکارھێنانی گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان.[٨] لە دۆسیەی ئۆلمستید دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٢٧دا، کە تێیدا یەکێک لە قاچاخچییەکان بە بەکارھێنانی تەکنیکەکانی گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان دەستگیرکرا، دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری دا کە پرۆسەکانی گوێگرتن کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵییەوە ئەنجام دراون، ھەموارکردنی چوارەمی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێشێل نەکردووە وەک پشکنین و دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی، تا ئەو کاتەی ئەندامانی نووسینگەکە نەچوونەتە ناو ماڵی ئەو کەسەی گومانی قاچاخچێتی لێدەکرێت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گوێگرتنەکە. دوای ھەڵوەشاندنەوەی یاسای قەدەغەکردنی کحوول، کۆنگرێس لە ساڵی ١٩٣٤دا یاسای پەیوەندییەکانی دەرکرد کە گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی بەبێ ڕەزامەندی قەدەغە دەکرد، بەڵام ڕێگریی لە بەکارھێنانی ئامێرەکانی گوێگرتن نەکرد. لە دۆسیەی ناردۆنی دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٣٩دا، دادگا بڕیاری دا کە ئەو بەڵگانەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەدەستی ھێناون، لە دادگادا بەپێی یاسای ساڵی ١٩٣٤ وەرناگیرێن. دوای ئەوەی بڕیارەکەی دۆسیەی کارتەر دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان کاریگەریی بڕیاری دۆسیەی ئۆلمستیدی پووچەڵ کردەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا یاسای گشتگیری بەرەنگاربوونەوەی تاوانی دەرکرد کە ڕێگەی بە دەسەڵاتە گشتییەکان دەدا لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا گوێ لە تەلەفۆنەکان بگرن بەو مەرجەی پێشوەختە فەرمانی دەستگیرکردنیان بەدەست ھێنابێت.
ئاسایشی نیشتمانی
[دەستکاری]لە سەرەتای چلەکانی سەدەی بیستەمەوە تا حەفتاکانی، نووسینگەکە لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکانی سیخوڕی دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کرد. ھەشت بریکاری نازی کە پلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تێکدەرانە دژی ئامانجە ئەمریکییەکان دەستگیرکران، و شەشیان لەسێدارەدران (لە دۆسیەی ڕیچارد کویرين بە شێوەیەکی یەکلایەنە). لەو ماوەیەشدا، بەرنامەیەکی ھاوبەشی دژەسیخوڕی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوودا (کە ناوی پڕۆژەی ڤینۆنای لێنرا) –کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بەشێکی گرنگی لێ پێکدەھێنا– توانی کۆدەکانی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ھەواڵگرییەکانی سۆڤیەت بکاتەوە، ئەمەش ڕێگەی بە حکوومەتەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دا لە پەیوەندییەکانی سۆڤیەت تێبگەن. ھەواڵگریی سۆڤیەت دوای ئەم پرۆسەیە لە ھێز و تواناکانی ئەمریکییەکان لە بواری گوێگرتن و کۆدکردنەوەدا گەیشت. جۆن ئێدگار ھۆڤەر بەڕێوەبەری ئەم پڕۆژەیە بوو، بەڵام نەیتوانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (CIA) لەمبارەیەوە ئاگادار بکاتەوە تا ساڵی ١٩٥٢. دۆسیەی دەستگیرکردنی سیخوڕی سۆڤیەتی ڕودۆڵف ئابڵ لە ساڵی ١٩٥٧دا، یەکێک بوو لە گرنگترین ئەو دۆسیانەی کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لەو ماوەیەشدا کاری لەسەر کرد. دۆزینەوەی ئەو سیخوڕە سۆڤیەتییانەی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کاریان دەکرد، ڕێگەی بە ھۆڤەر دا کە بەدواداچوون بۆ خولیای درێژخایەنی خۆی بکات لە خوێندنی ئەو ھەڕەشەیەی کە لە چەپی ئەمریکیدا دەیبینی، دەستپێکردن لە پارتی کۆمۆنیستی ئەمریکاوە تا لیبرالە ئەمریکییەکان.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Federal Bureau of Investigation»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢.
- ↑ «Our Strength Lies in Who We Are». intelligence.gov. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 Weiner، Tim (٢٠١٢). «Revolution». Enemies a history of the FBI (چاپی 1). New York: Random House. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧٩-٦٤٣٨٩-٠.
- ↑ Findlay، James G. (١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣). «Memorandum for the Director: Re: Early History of the Bureau of Investigation, United States Department of Justice». Historical Documents from the Bureau's Founding. Los Angeles, CA: Federal Bureau of Investigation. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Bonaparte، Charles Joseph. «Annual Report of the Attorney General of the United States, 1908, p.7». Historical Documents from the Bureau's Founding. Federal Bureau of Investigation. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
In my last annual report I called attention to the fact that this department was obliged to call upon the Treasury Department for detective service, and had, in fact, no permanent executive force directly under its orders. Through the prohibition of its further use of the Secret Service force, contained in the Sundry Civil Appropriation Act, approved May 27, 1908, it became necessary for the department to organize a small force of special agents of its own. Although such action was involuntary on the part of this department, the consequences of the innovation have been, on the whole, moderately satisfactory. The Special Agents, placed as they are under the direct orders of the Chief Examiner, who receives from them daily reports and summarizes these each day to the Attorney General, are directly controlled by this department, and the Attorney General knows or ought to know, at all times what they are doing and at what cost.
- ↑ «FBI founded». HISTORY. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- 1 2 «Timeline of FBI History». Federal Bureau of Investigation. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Langeluttig, Albert (١٩٢٧). The Department of Justice of the United States. Johns Hopkins Press. لاپەڕە ٩–١٤.
- ↑ Greenberg، David (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١). «Civil Rights: Let 'Em Wiretap!». History News Network. لە ١ی ئازاری ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ Benson، Robert L. «The Venona Story». National Security Agency. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی پۆلیس
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی دادپەروەری لە تاوان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
