دەزگای بۆشاییی بەڕازیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەزگای بۆشایی بەڕازیلەوە ڕەوانە کراوە)
نێو بارەگای دەزگای بۆشاییی بەڕازیل

دەزگای بۆشاییی بەڕازیل (بە ئینگلیزی: Brazilian Space Agency) (بە پورتوگالی: Agência Espacial Brasileira; AEB)، دەستەیەکی مەدەنیی وڵاتی بەڕازیلە، کە بەرپرسە لە بۆشایی ئاسمانی بەڕازیل. بارەگای ئەو دەزگایە لە کانتارایە و شوێنی ناردنی مووشەکەکانی لە دو ئانفرۆنە.

ئەو دەزگایە نوێنەری ئەمریکای لاتینییە، یەکێک لە کارە گرنگەکانی بەشدارییە لە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی

لە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٠٦، بەیانیەک مارکۆس بۆنتیس کە یەکەمین کەشتیوانی بەڕازیلی بوو چووە بۆشاییی ئاسمان، نزیکی ھەفتەیەک لە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی مایەوە و دواتر لە ٨ی نیسانی ٢٠٠٦ گەڕایەوە سەر زەوی لەگەڵ ھاوکارانی لە کازاخستان.

دەزگای بۆشاییی بەڕازیل توانی یەکەم مووشەک لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ بە سەرکەوتووی بتەقێنێ، مووشەکەکە لە جۆری VSB-30 بوو لە ناوچەی کانتارا تەقێندرا.

دەزگای بۆشاییی بەڕازیل پەیوەندی ھەیە لەگەڵ ھەر یەک لە دەزگاکانی:

سەرچاوەکان[دەستکاری]