دەروونناسیی نائاگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەروونناسی نائاگاەوە ڕەوانە کراوە)
دەروونناسی نائاگا
نووسەرکارڵ گۆستاف یۆنگ
سەردێڕی سەرەکیWandlungen und Symbole der Libido
وەرگێڕبیتریس ھینکل
بڵاوبوونەوە١٩١٢ بە ئەڵمانی ١٩١٦ بە ئینگلیزی

دەروونناسی نائاگا (بە ئەڵمانی Wandlungen und Symbole der Libido) یەکێکە لە کتێبە کۆنەکانی کارڵ یۆنگ کە لە ساڵی ١٩١٢ بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ١٩١٦ بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرا لە لایەن بیتریس ھینکل لەژێر ناونیشانی: دەروونناسی نائاگا توێژینەوەیەک لە بارەی گۆڕان و ھێماسازی لیبیدۆ، بەشێک لە مێژووی پەرەسەندی بیرکردنەوە، وەرگێڕانەکەی ھینکل لە ساڵی ١٩٩٢ خرایە ڤۆلیۆمی بی کۆکراوەی کارەکانی کارڵ یۆنگ، یۆنگ لە ساڵی ١٩٥٦ دەستکاری لەم نووسینەدا کرد و لەژێر ناونیشانی ھێماکانی گۆڕانکاری بڵاویکردەوە و لە ڤۆلیۆمی پێنجی کۆبەرھەمەکەیدا بەردەستە.

لەم کتێبەدا جیاوازیەکانی یۆنگ و فرۆید دەردەکەوێت لەبارەی سروشتی لیبیدۆ، بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بووە ھۆی تێکشکانی ھاوڕێیەتی نێوانیان و ھەریەکێکیان ئەوی تری بەوە تۆمەتبار دەکرد کە توانای نییە دان بەوەدا بنێت کە دەکرێت ھەڵە بێت

پەراوێزەکان[دەستکاری]

[١]

  1. ^ یۆنگ, کارڵ (1956). Symbols of Transformation ڤۆلیۆمی پێنجی کۆکراوەی کارەکان.