لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەروونناسی نائاگا |
نووسەر | کارڵ گۆستاف یۆنگ |
---|
سەردێڕی سەرەکی | Wandlungen und Symbole der Libido |
---|
وەرگێڕ | بیتریس ھینکل |
---|
بڵاوبوونەوە | ١٩١٢ بە ئەڵمانی
١٩١٦ بە ئینگلیزی |
---|
دەروونناسی نائاگا (بە ئەڵمانی Wandlungen und Symbole der Libido) یەکێکە لە کتێبە کۆنەکانی کارڵ یۆنگ کە لە ساڵی ١٩١٢ بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ١٩١٦ بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرا لە لایەن بیتریس ھینکل لەژێر ناونیشانی: دەروونناسی نائاگا توێژینەوەیەک لە بارەی گۆڕان و ھێماسازی لیبیدۆ، بەشێک لە مێژووی پەرەسەندی بیرکردنەوە، وەرگێڕانەکەی ھینکل لە ساڵی ١٩٩٢ خرایە ڤۆلیۆمی بی کۆکراوەی کارەکانی کارڵ یۆنگ، یۆنگ لە ساڵی ١٩٥٦ دەستکاری لەم نووسینەدا کرد و لەژێر ناونیشانی ھێماکانی گۆڕانکاری بڵاویکردەوە و لە ڤۆلیۆمی پێنجی کۆبەرھەمەکەیدا بەردەستە.
لەم کتێبەدا جیاوازیەکانی یۆنگ و فرۆید دەردەکەوێت لەبارەی سروشتی لیبیدۆ، بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بووە ھۆی تێکشکانی ھاوڕێیەتی نێوانیان و ھەریەکێکیان ئەوی تری بەوە تۆمەتبار دەکرد کە توانای نییە دان بەوەدا بنێت کە دەکرێت ھەڵە بێت
[١]
- ^ یۆنگ، کارڵ (١٩٥٦). Symbols of Transformation ڤۆلیۆمی پێنجی کۆکراوەی کارەکان.