دەروازە:ھۆڵیوود/وتاری نایاب/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیانۆژەنەکە (بە ئینگلیزی: The Pianist) فیلمێکی ژیاننامەیی، شەڕ و درامییە. لەدەرھێنانی ڕۆمان پۆلانسکییە. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ڕۆنالد ھاروودەوە نووسراوە. ئادریان برودی ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە دەبینێت کە ڕۆڵی پیانۆژەن و ئاوازدنەری پۆڵەندی ولادیسلاو شپیلمان دەبێنێت. فیلمەکە لە کتێبی ژیاننامەیی پیانۆژەکەنە (The Pianist) کە بیرەوەری شەڕی جیھانی دووەمی پیانۆژەنە پۆڵەندی و جوولەکەیە کە شپیلمانە. فیلمەکە لە ئەڵمانیا، بەریتانیا، پۆلەندا و فەڕەنسا بەرھەمھێنراوە.


فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی باشی لێکرا و بووە پاڵێوراو و براوەی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر. خەڵاتی (Palme d'Or) بردەوە لە فیستیڤاڵی کان لە ساڵی ٢٠٠٢. ھەروەھا لە ٧٥ەمین خەڵاتی ئۆسکاریشدا خەڵاتی باشترین دەرھێنان، چیڕۆکی وەرگیراو، باشترین ئەکەر (بۆ برودی) بردەوە و پاڵێوراویشبوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم.


لە ئەیلوولی ١٩٣٩، ولادیسلاو شپیلمان (ئادریان برودی) پیانۆژەنی پۆلەندی - جوولەکە کە ڕاستەوخۆ پیانۆی دەژەنی لە ڕادیۆیەکی وارساو لە پۆلاند. بەڵام دواتر بەھۆی داگیرکاری ئەڵمانیای نازی بۆسەر پۆلەندا ژیانی شپیلمان و تەواوی خەڵکی ئەو وڵاتە بەتایبەت جوولەکەکان دەشێوێت و ژیانی زۆربەیان دەکەوێتە مەترسییەوە بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە جوولەکەکان بەدەستی سەربازانی ئەڵمانیای نازی دەکووژران، سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام گواستنەوەی جوولەکەکان بۆ کەمپەکان و ئیشپێکردنییان.

زیاتر...