دەروازە:ھونەرەکان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت (ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارت)، ناوی تەواوی یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرە چالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبەر، پیانۆ، ئۆپێرا. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە مۆسیقای کلاسیکدا.

مۆتسارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمان بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردووە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەورووپادا ئەنجامیداوە، لەتەمەنی حەڤدە ساڵییدا بەشدارکردووە لە بەشی مۆسیقی پێشوازیکردنی لە شا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەوێش جێگیرنەبوو بەڵکو گەشتی کرد تا لەبارێکی باشتردا خۆی ببینێتەوە، ھەمیشە بەسەرگەرمییەوە ئاوازەکانی دەنووسی.

زیاتر...