دەروازە:کیمیا/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گلوکۆز مۆنۆساکاریدێکە بە فۆرمووڵی C6H12O6 یان H-(C=O)-(CHOH)5-H کە پێنج دەستەی ھایدرۆکسیل لە بیچمێکی تایبەتدا لە دەوری زنجیرە کاربۆنییەکەی چنراوە. ھەموو فۆرمەکانی گلوکۆز بێ ڕەنگە و بە ئاسانی لە ئاو، ترشی ئەستیک و چەندتوێنەرێکی تردا دەتوێنەوە. گلوکۆز بە ڕێژەیەکی زۆرکەم لە ئەتنۆڵ و مەتنۆڵدا دەتوێتەوە. خەستی گلوکۆزی خوێن لە دەوروبەری90-80 میلی گرەم لە دیسی لیتر ، سەرلەبەیانان بە دڵی ناشتا و ڕێژەی ئەم خەستییە، یەک کاتژمێر پاش ژەمێک نان خواردن دەگاتە 140-120(م.گ/د.ل)، بەڵام سیستەمە فیدبەکەکان خێرا (دوای2کاتژمێر)ئەم ڕێژە ھەڵدەگەڕێنەوە ڕادەی ئاسایی خۆی. بە پێچەوانەوە لە کاتی برسییەتیدا ، گلوکۆتیۆجینز لە جەرگدا بۆ قەرەبووی کەمایەسی گلوکۆز دەکەوێتە کار. ئەم ڕێژانە لە نەخۆشانی شەکرە دا نەختێ بەرزترە. جەرگ وەک سیستەمێکی بافری گرنگ، ئاگاداری گلوکۆزی خوێنە ؛ واتە: لە کاتی بەرز بوونەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن دوای ژەمێک نان خواردن، ڕادەی دەردانی ئەنسۆلین یش بەرز دەبێتەوە و خێرا نزیکەی ۳/۲ گلوکۆزی ھەڵمژراوی ڕیخۆڵەکان دەکاتە گڵایکۆجین و لە جەرگ دا پاشەکەوتی دەکا. پاش ماوەیێ کە خەستی گلوکۆزی خوێن و ڕێژەی ئەنسۆلینی خوێن دادەبەزێت، جەرگ گڵایکۆجینەکانی شی دەکاتەوە و دەیکاتەوە بە گلوکۆز. ئەم ڕێک خستنە لە نەخۆشانی جەرگدا تووشی کێشە دەبێت. ڕێژەی زۆری گلوکۆز دەبێتە ھۆی تەوژمی ئۆسمۆزی لە شلەی دەرەوەی خانەکاندا. ئەگەر ڕێژەی گلوکۆز بەرز بێتەوە، تەوژمی ئۆسمۆزی دەرەوەی خانەکانیش بەرز دەبێتەوە ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی شێوانی ھاتوچۆی کاژی سایتۆپلاسمی خانەکان و ئەنجامی خراپی وەک لەدەست دانی ئاوی خانەکان و... .

زیاتر...