دەروازە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلن ماتیسۆن تورینگ (بە ئینگلیزی: Alan Mathison Turing؛ ٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ – ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤) زانای بیرکاری ئینگلیز و ماتماتیکزان، زانای کۆمپیوتەر، لۆژیکناس، کریپتانالیست، فەیلەسووف و زیندەوەرزانی تیۆری بوو. تورینگ زۆر کاریگەر بوو لە پەرەسەندنی زانستی تیۆری کۆمپیوتەردا، بە فەرمیکردنی چەمکەکانی لۆگاریتم و ژماردنی لەگەڵ ئامێری تورینگدا، کە دەکرێت بە مۆدێلی کۆمپیوتەرێکی مەبەستداری گشتی ھەژمار بکرێت. ئەو کاریگەری یەکجار زۆری ھەبوو لەسەر گەشەکردنی کۆمپیوتەری نووژەن بە دابینکردنی بیرۆکەکانی «ئالگۆریتم» و «ژماردەکردن» (computation) بە بەکارھێنانی «مەکینەی تیورینگ». تورینگ بە فراوانی بە باوکی زانستی تیۆری کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد دادەنرێت.
خوێندنەوەی زیاتر...