دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کچە پرتەقاڵییەکە (بە نەرویژی:Appelsinpiken) ڕۆمانێکی فەلسەفی نووسەری نەرویژی یۆستاین گاردەرە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە. نووسەری جیھانی سۆفیا لەم ڕۆمانەشدا لە ڕێگەی چیرۆکێکی بە ڕواڵەت سادەوە پرسیارە فەلسەفییەکانی خۆی دەخاتە ڕوو. پرسیاری گرنگی ئەم چیرۆکە پرسیارێکە بە درێژایی مێژووی فەلسەفەوە، ئەوەی کە ژیان چ بەھایەکی ھەیە؟

کچە پرتەقاڵییەکە تەنیا چیرۆکێکە کە نووسەر ئەم چیرۆکەی بەکاریھێناوە بۆ دروستکردنی فەزای گونجاو بۆ پێشکەشکردنی پرسیارە فەلسەفییەکانی خۆی وەکوو پرسیار لەبارەی ژیان و مردن و خۆشەویستی و بەرەنگاربوونەوەی خوێنەر. وەسفی چیرۆکەکە لە شێوەی نامەیەکدا و ھەروەھا چیرۆکی کچە پرتەقاڵییەکە، کە تێیدا بە شێوەی نادیار و ئەفسووناویی دەگێڕدرێتەوە، ھەموویان ھاوکارن لە دروستکردنی کەشی نادیاری کتێبەکەدا.

لەم چیرۆکەدا باوکێک کە لە ژیاندا نەماوە نامەیەک بۆ کوڕەکەی دەنووسێت کە تێیدا دان بەوەدا بنێت کە خۆشەویستی تاکە بەھای ئەم ژیانەیە، تەنانەت ئەگەر تەمەنی وەک تەمەنی خۆی کورت بێت.


زیاتر...