دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زۆربای یۆنانی (بە یۆنانی: Βίος και Πολιτεία του Αλέξη Ζορμπά) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بەناوبانگ نیکۆس کازانتزاکیس نووسراوەتەوە، ڕۆمانەکە باس لە کەسایەتی پیاوێکی ڕۆشنبیر دەکات بەناوی باسێل کە نوقمی جیھانی خوێندنەوە بووە لە گەشتەکەیدا چاوی بە پیاوێکی نەخوێندەوار دەکەوێت، قوتابخانەی ئەم پیاوە بریتیە لە ژیان و ئەزمونەکانی کە زوو دەبن بە ھاوڕێی یەکتر باسێل زۆر شت لەم پیاوە فێر دەبێت کە پێشتر لە پەرتووکەکانیشی نەیخوێندبوەوە، بەو ھۆیەوە بڕیار دەدەن پڕۆژەیەک ئەنجام دەدەن بەو پارەیەی کە باسێل لە باوکیەوە بۆی بەجێمابوو ئەم پیاوە نەخوێندەوارە ناوی زۆربایە، دەزگای ھۆڵیود فیلمێکی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە بەرھەم ھێناوە بەھەمان ناونیشان کە ئەکتەری بەناوبانگ ئەنتۆنی کوین ڕۆڵی سەرەکی تێدابینیوە. زۆربا کەسایەتی ڕاستەقینەی ناوەوەی نیکوس کازانتزاکیسی نووسەرە کە لە چەند دەستنووسێکی ئاماژەی پێداوە، کە زۆر خولیای ئەو کەسایەتیەی ناوناخی بووە و ڕۆمانەکەشی بەناو کردووە، بە شێوەیەکی زۆرمەزن پێیداھەڵداوە و، وەھای ناساندووە کە کەسێکە زۆر دڵی بەژیانەوە خۆشە و غەمباری ناناسێت تەنانەت لە کاتە زۆر زۆر سەختەکانیشدا سەما دەکات جۆرەسەمایەک کە ئێستا بە (سەمای زۆربا) بەناوبانگە، لەم سەمایەدا وەک چۆلەکەیەک ھەڵدەفڕێت و ھەرچی ھەیە لەدەوروپشتی لە مرۆڤ و باڵندە و بێگیانەکان لەبیر دەکات.


زیاتر...