دەروازە:ڕۆمانەکان/دەقی ھەڵبژێردراوی ڕۆمان/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرەتا حەزم لە فەلسەفە و مێژوو دەکرد، وەلێ نەخۆشی و لەجێکەوتنم وایان لێکردم حەز بە خوێندنەوەی ڕۆمان بکەم...ڕۆمان لەنێو ئەو چوار دیوارەدا دەریدەھێنام، سەفەری خۆشی پێ دەکردم، سواری ئەسپی ڕۆمانێک دەبووم و دونیا دەگەڕام، شاخ و کێو و دەربەندەکان، پێدەشت و بیابانەکان، کانی و جۆگەلە و ڕووبار و دەریا و ئۆقیانووسەکان، وڵاتان...میللەتان....کۆشکی بلوورینی سەدەھا دڵی ئاوەدان، کەلاوەی ڕووخاوی نێو ناخی ھەزارەھا ژن و پیاوی بێ ناونیشان، خەمی خۆم، ھی خەڵکی، سەرکەوتن و بەزین، چیرۆک و ڕۆمان ببوونە دوو باڵی ئەو سیمرخەی سواری پشتی دەبووم و دەیبردمە حەوت تەبەقەی ئاسمان، لەناو تەنیایی خۆم قسەم لەگەڵ نووسەرەکان دەکرد...ئەوانەی سەدەھا ساڵە مردوون....دەیەھا ساڵ...خۆم دەدواند....دۆستۆڤسکی-م زۆر دەدواند. کەس وەک ئەو چیرۆکی داڕووخان و نەھامەتی مرۆڤ ناگێڕێتەوە، زوو زوو تکام لێ دەکرد میوانم بێ...دڵی نەدەشکاندم... دەھات.