دەروازە:پارێزگای سنە/جوگرافیای پارێزگای سنە/١
ڕواڵەت
سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە ناوەندی پارێزگای کوردستان و ھەروەھا ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لەباری ژمارەی دانیشتووانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیکەی ٦٠٠٫٠٠٠ کەسە و نزیکەی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە.