دەروازە:وێژە/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گابریل گارسییا مارکێز (بە ئیسپانی: Gabriel José García Márquez؛ ٩ی ئازاری ١٩٢٧ – ١٧ی نیسانی ٢٠١٤) نووسەرێکی بەناوبانگەی خەڵکی کۆلۆمبیا و براوەی خەڵاتی نۆبێلی وێژە بووە. گابریێل گارسیا مارکێز ڕۆمانووس و ڕۆژنامەوان و بڵاوکەر و سیاسەتمەدارێکی وڵاتی کۆلۆمبیا بوو. لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ١٩٢٨ لە گوندی ئارکاتاکای ناوچەی سانتامارای کۆلۆمبیا لەدایک بوو. خێزانی گارسیا بەھۆی ھەژاری و نەداری ئەرکی بەخێۆکردن و گەورەکردنی گارسیای منداڵ بە باوەگەورەی دەستپێرن.

ئەو ماوەی لەلای باپیری بوو گابرێلی منداڵ ھەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گوێی لە حیکایەت و چیرۆکەکانی باوەگەورەی دەگرێ و ئەو بابەتە ھێندە کاریگەری لەسەر گابریێل دادەنێ کە ناوبراو دواتر دەنووسێ ھەست دەکەم سەرجەمی نووسراوەکانم دەربارەی ئەزموونەکانم لەباوەگەورەو ڕابردووەکانی باو و باپیرانمەوەیە.

دواتر گابریێل لە ھەشت ساڵیدا باوەگەورەی لەدەست دەدات و دایە گەورەشی بەھۆی پیری و پەککەوتوویی چاوی لەدەست دەدات و کوێر دەبێ. ھەر بۆیە گابرابرێلی مێرمنداڵ بۆ جارێکیتر بۆ لای خێزانەکەی دەگەڕێتەوەو بەشێوەی فەرمی دەست بەخوێندن لە قوتابخانەکان دەکات. گابریێل لە خوێندنگە سەرەتاییەکەی شاری «سوکری» بە نووسینی شیعر و کێشانی کاریکاتێر ناوبانگ دەردەکات و بەھۆی بێدەنگبوون و سەرقاڵبوون بە کارەکانی لە قوتابخانە بە «گابرێلی پیرە پیاو» دەناسرێ.

زیاتر...