بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:مۆسیقای کوردی/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد لە تەواوی کوردستاندا دادەنرێت. بەرچاوترین کاری، کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە گۆرانی و ئاوازی تۆمارکراوی کوردی بوو بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە. زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا. ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی بارودۆخی سەختی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت، بەڵام لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی شارەزا بوو، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگیدا، گۆرانییەکانی لە سەرانسەری کوردستاندا جێی بایەخ کردووە. گۆرانییە کوردییەکانی ھەتا ئێستاش لەناو کوردەکاندا بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە شوێنە گشتییەکان، سەیرانگا، بۆنە و ئاھەنگەکاندا دەبیسترێت.