دەروازە:فڕین/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕۆکەی بی-٥٢ لەکاتی فڕیندا
فڕۆکەی بی-٥٢ لەکاتی فڕیندا

بی-٥۲ ستراتۆفۆرتریس فڕۆکەیەکی گەوەرە و زەبەلاحی تابیەتی سووپای ئەمەریکایە. کە تایبەتە بەھەڵگرتنی چەکە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و چەندین جۆری جیاوازی چەک. سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کەخاوەنی ئەم جۆرەی فڕۆکەیە. بۆ یەکەم جار لەساڵی ۱۹٥۲ دروستکراوە لەساڵی ۱۹٥٥ەوە سووپای ئەمریکا کار بەو فڕۆکەیە دەکات، وادەی کارپێکردنیشی تا ساڵی ۲۰٤٤ە. بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە. خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا. کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنەو توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت. سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە ویستی یەکلاییان بکاتەوە.

زیاتر...