دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/کەسایەتی ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وینستۆن لیونارد سپێنسر چێرچیل، (لەدایکبووی ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٧٤ - مردن ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥) ڕامیاریزان و دەسەڵاتدارێکی بەڕیتانی بوو کە بەھۆی ڕێبەرایەتی بەڕیتانیا لە درێژەی شەڕی جیھانی دووەمدا ناسراوە، ھەروا لەدونیادا بە گشتی وەک یەکێک لە ناودارترین ڕابەرەکانی سەردەمانی شەڕ ناسراوە. وەک سەرۆک وەزیران دووجار خزمەتی وڵاتی کردووە لە نێوان ١٩٤٠ تاکوو ١٩٤٥ و دواتر لە ١٩٥١ تاکوو ١٩٥٥. چێرچیل ھەروەھا ئەفسەری ئەرتەشی بەڕیتانیا، مێژووزان، نووسەر و ھونەرمەند بووە. تا ئەمڕۆ تەنھا سەرۆک وەزیرێکی بەڕیتانیا بووە کە خەڵاتی نۆبێلی وێژەی وەرگرتووە و یەکەم کەسە کە ھاووڵاتی شانازیی ئەمەریکای وەرگرتووە.

لە کاتی خزمەتی لە سوپای بەڕیتانیادا، دەوری ھەبووە لە ھیندستان، سوودان و "شەڕی دووەمی بوئێر". وەک ھەواڵنێرێکی کاتی شەر لە ڕێگەی نووسینی کتێبێک ھاوکات لەگەڵ شەڕەکاندا، بە ناوداری گەیشت. ھەروەھا لە شەڕی جیھانی یەکەمدا بە کورتی لە سوپای بەڕیتانیادا لە شەڕگەی ڕۆژاوادا فەرماندەی گوردانی شەشەمی چەکدارەکانی ئەرتەشی سەڵتەنەتی سکۆتلاند بوو.

(زیاتر…)