دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆبێرت «بۆبی» ویلیام ڕۆبسن (لەدایکبووی ١٨ی شوباتی ١٩٣٣ - مردووی ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٩) یاریزان و ڕاھێنەری تۆپی پێ بوو. ئەو نزیکەی ٦٠٠ یاری کرد و زیاتر لە ١٠٠ گۆڵی تۆمارکرد. ئەو بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەراش یاری دەکرد. ئەو ٤ گۆڵی تۆمارکرد لە ٢٠ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەکە. ڕۆبسن ڕاھێنەر بوو لە یانەی فولھام و ئیپسویچ تاون. ئەو دواتر ڕاھێنەرایەتی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد بۆ ھەشت ساڵ، لە ١٩٨٢ بۆ ١٩٩٠. ئەو سەرپەرشتی ئینگلتەرای کرد تا یاری پێش کۆتایی جامی جیھانی لە ١٩٩٠. ئەو ئینگلتەرای بەجێھێشت بۆ بوون بە ڕاھێنەری یانەی دیکە لە ئەورووپا. لەوانە، لە ھۆڵەندا، پورتوگال و ئیسپانیا. ڕۆبسن دیسانەوە بەرەو ئینگلتەرا گەییشت بۆ ڕاھێنەرایەتیکردنی یانەی نیوکاسڵ لە ١٩٩٩. ڕۆبسن شێرپەنجەی سییەکانی ھەبوو. شێرپەنجەکەی وەک «ھەمیشەیی» وەسف کرد لە ٢٠٠٧. لە ٢٠٠٩دا، مرد.

زیاتر...