بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:سێکسناسی/وتاری ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:سێکسناسی/وتاری ھەڵبژێردراو/١

کۆندۆم، کاندۆم یان کاپوت (بە ئینگلیزی: Condom) پۆشەنێکی ناسکی پلاستیکییە، کاتی سێکسی ژن و پیاو، بۆ پێشگری لە سکپڕی نەخوازیاو یان نەخۆشی جنسی، کۆندۆم یەکێکە لە چەندین کەرەسەی بەرگری کردن لە سکپڕی کە ناھێڵێت ئەندامی زایەندی نێرینە لەگەڵ تەڕایی ناو ئەندامی زاوزێی مێینەدا لێک بدرێن. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:سێکسناسی/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

ئایدز (ئینگلیزی: Acquired immune deficiency syndrome کورت دەکرێتەوە بۆ "AIDS")، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. ئەیدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. لە ساڵی (١٩٨١)ەوە تا ئێستا ئەیدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسی کوشتووە، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەم. لە کاتی ئێستا نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئەیدز بوون. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:سێکسناسی/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

زایەندێتیی مرۆڤ یان سێکشواڵیتیی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human sexuality) بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە دەئەزموون یان خۆیان دەردەبڕن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی بەربڵاوە و لە سەردەمی جیاوازدا کۆنتێکستە مێژوویییەکەی گۆڕاوە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسیی مرۆڤ.

خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە. (تەواوی وتار...)