دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێچیرڤان ئیدریس بارزانی (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦) سیاسەتوانێکی کوردە کە دووەم و ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە. لەلایەن پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانەوە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا ھەڵبژێردرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کوردستان. نێچیرڤان بارزانی لە ٢٠١٠وە وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانراوە. ناوبراو پێشتر سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو لە مانگی ئازاری ٢٠٠٧ەوە تا مانگی ئابی ٢٠٠٩ ھەروەھا مانگی ئازاری ٢٠١٢ بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٩، کە چەندان گەشەپێدانی ستراتیجی لە ھەرێمی کوردستاندا کردووە.


زیاتر...