دەروازە:سووریا/پێشەکی
ڕواڵەت
بەخێربێیت بۆ دەروازەی سووریا
مرحباّ بِكم في بـوابة سوريا
مرحباّ بِكم في بـوابة سوريا
|
سووریا (بە عەرەبی: السُّورِيَّةُ) وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیاوە. لە باکوورەوە لەگەڵ تورکیا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ عێراق و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ لوبنان و دەریای ناوەڕاست و لە باشوورەوە لەگەڵ ئوردن سنووری ھەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری دیمەشقە. ٢٠٪ سووریا کوردن،[سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە] ئابووری و داھاتی سووریا لەژێر سایەی پیشەسازی و گەشتیاری شوێنەوارەکانە، ژمارەی دانیشتوانی سووریا لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ٢١٫٩ میلیۆن کەس بووە پێش شەڕی ناوخۆی سوریا، بەڵام دوای شەڕی ناوخۆی سوریا نزیکەی ٢ ملیۆن پەنابەری سوری چوون بۆ باشوری تورکیا و هەرێمی سەربەخۆی کوردەکانی باکوری سوریا و هەرێمی کوردستانی ئێراق