دەروازە:زانست/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی مانگی تەواو کە لە باکووری زەوییەوە سەیر کراوە
وێنەی مانگی تەواو کە لە باکووری زەوییەوە سەیر کراوە

مانگ ھەروەھا پێی دەوتریت ھەیڤ (بە ئینگلیزی: Moon، بە عەرەبی: القمر‎) بەکار ئەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەھەر تەنێکی ئاسمانی یان دەستکرد، کە بە خولگەیێکی دیاری کراو بەدەوری زەویدا ئەسووڕێتەوە، یان ھەر ھەسارەیەکی تر، بۆ نموونە ھەسارەی کەیوان ھەژدە مانگی - پاشکۆی ھەیە. مانگ ناوێکی تریشی ھەیە، کە ھەندێ جار پێی ئەگوترێت (لونا)، لایەکی تری مانگ کە لەسەر زەویەوە نابینرێ پێی ئەوترێ (لای - تەنیشتی - دوور)، یان (ڕووی تاریک)، بۆیەش ئەم ناوەی پێ ئەوترێ چونکە مرۆڤ ناتوانێ لەسەر زەوی بیبینێ، وە ئەگەر گالیسکەیەکی بۆشایی بچێ بۆ ئەم ڕووە تاریکە، پەیوەندی بێ تەلیش ئەپچڕێ لە نێوان زەوی و گالیسکەکەدا. لەم وتنانەش مەبەست مانگە ناسراوەکەی نێو خەڵکانە، مانگی پاشکۆی زەوی. مانگ نزیکەی چوار ھەفتە جارێک خولێک بە دەووری زەویدا لێ ئەدات، وە لەدوای تێپەڕ بوونی ھەر کاتژمێرێک، بە ئەندازە نیو پلە ئەجوڵێ، و ڕۆیشتنەکەشی بەسەر خولگەیێکە کە لار ئەبێتەوە بەسەر بازنەی کۆشک (zodiac) بە نزیکەی پێنج پلە.

زیاتر...