دەروازە:دەروونناسی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارڵ گۆستاف یۆنگ (١٨٧٥-١٩٦١) دەرونشیکار و دەرونپزیشکێکی سویسری بوو کە دەرونناسی شیکاری داھێنا، کارەکانی یۆنگ تەنھا لە دەرونپزیشکیدا کاریگەریان نەبوو بەڵکو لە توێژینەوە مرۆڤناسی و شوێنەوارناسی و وێژە و فەلسەفە و ئایینیەکانیشدا سودیان لێوەرگیراوە، لە ساڵی ١٩٠٦ لەگەڵ فرۆیددا دۆستایەتی کەوتۆتە نێوانیان تاوەکوو ساڵی ١٩١٤ ھاوڕێبوون بەڵام بەھۆی جیاوازی بۆچونەوە جیابونەتەوە، بەشێکی زۆری کارەکانی یۆنگ تا دوای مردنی بڵاونەکراونەتەوە و ھەندێکیان تا ئێستاش بڵاونەکراونەتەوە.

یۆنگ چەند دەستەواژەیەکی زۆر گرنگ و نوێی ھێنایە نێو دونیای دەرونناسییەوە وەکوو پێرسۆنا و جۆرە دەروونیەکان و ھاوکاتی و گرێی دەروونی و دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی.

کارڵ گۆستاف یۆنگ لە کیسویلی سویسرا لە دایک بووە لە ٢٦ی تەمموزی ١٨٧٥ دەکاتە دووەمین کوڕی خانەوادەی پاوڵ ئاچلیس یۆنگ (١٨٤٢ - ١٨٩٦) و ئیمیلی پریسویک (١٨٤٨ - ١٩٢٣)، یەکەمین منداڵی خانەوادەکە لە ساڵی ١٨٧٣ لەدایکبوو کوڕ بوو ناوی لێنرا پاوڵ بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە ژیان کۆچی دوایی کرد.

زیاتر...