دەروازە:جەنگی جیھانیی یەکەم/دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەنگی جیھانیی یەکەم یان یەکەم جەنگی جیھانی، ئەو جەنگە بوو کە لە ئەورووپا دەستی پێکرد و پاشان ناوچەکانی تری جیھانی گرتەوە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا، جەنگەکە دەستی پێکرد کاتێک ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەڕ شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سڕبیەوە لەکاتی سەردانیاندا بۆ سەراییڤۆ.وە چەندەھا شەھیدو کوشتاری لێکەوتەوە لە مێژودا ڕووسیا ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی جەنگی نەمسا لەسەر سربیا، ئاڵمانیا ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەممووز و فەرەنسا ھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی ئاب، ئاڵمانیا لە ھەمان ڕۆژدا جەنگی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی بینی ڕووسیا وەڵامی داوای ئاڵمانیا ناداتەوە بە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی سوپا، پاشان جەنگی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا، و بەلجیکای گرت کە ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد بێتە ناو جەنگەکەوە، وڵاتەکانی ئەورووپا لە پێش شەڕ لە دوو سەربازگە پێک ھاتبوو، یەکەمیان یەکێتی سییانی بوو لە نێوان ڕووسیا و فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو، و دووەمیان ھاوپەیمانی سییانی بوو لە نێوان ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەڕ و ئاڵمانیا و ئیتاڵیا. بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا. شەرەکە قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی کە پێشتر مێژوو نەیبنیبوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانی ئەورووپا ڕووخان کە دامەزراندیان ئەگەڕایەوە بۆ ھەڵمەتە خاچپەرستیەکان، و نەخشەی سیاسی ئەورووپا گۆڕانکاری بەسەردا ھات. جەنگی جیھانی یەکەم بە کۆکێک ھەژمار ئەکرێت بۆ بزوتنەوە ئایدۆلۆژیەکانی وەک شوعیەت و ململانێکانی دواتر وەک جەنگی جیھانی دووەم، و تەنانەت شەڕی سارد.