دەروازە:جەبر/زانای ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێڤاریست گالوا (بە فەڕەنسی: Évariste Galois) ماتماتیکزان و شۆڕشگێڕێکی فەڕانسەوی و لە یەکەم کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی بیردۆزی گرووپەکانی دانا و توێژینەوەکانی شۆڕشێکی لە لقی جەبردا بەرپا کرد و بە ھۆی بیردۆزی گالوا بابەتگەلێک وەکوو ژمێرە گرینگی خۆیان لەدەست دا و بە جێگەی ئەوان پێکھاتەگەلێک وەکوو گرووپ، ئەڵقە و مەیدان، جێگای خۆیان کردەوە. تیۆریی گالوا بوو بەھۆی ئەوەی ماتماتیکزانان بتوانن چەندین مەسەلەی بەناوبانگی بیرکاری کە دەمێک بوو پێیانەوە سەرقاڵ بوون، شیکاری بکەن. یەکێک لەوان سەلماندنی ئەوەیە کە شیکاریی جەبری بۆ ھاوکێشەی فرەتێرمی لە پلەی ٥ بەرەو سەرەوە بوونی نییە.

زیاتر...