دەروازە:تەکنۆلۆژیا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تۆماس ئالڤا ئێدیسۆن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا. ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١،٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. ئەدیسۆن لە میلان، ئۆھایۆ لەدایکبوو وە ھەروەھا لە پۆرت ھورۆن لە میچیگان گەورە بوو. حەوتەم و دوایین منداڵی ساموێڵ ئۆدگین ئەدیسۆن ژز. (لەدایکبووی ١٨٠٤-١٨٩٦ مارشاڵ تاون، نۆڤا سکۆتیا، کەنەدا) و نانسی ماتیوز ئێللیۆت (تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمەریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.

زیاتر...