دەروازە:ئەکتەران/وتاری هەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمبەر ھێرد (بە ئینگلیزی: Amber Laura Heard، لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٨٦) ئەکتەرێکی ئەمریکی و چالاکوانێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی ترسناکدا بوو بەناوی "ھەموو کوڕەکان ماندی لەینیان خۆش دەوێت" (٢٠١٦)، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی وەک: "قاوشەکە (٢٠١٠)، شۆفێریی بەتووڕەیی (٢٠١١)، گۆڕەپانی لەندەن (٢٠١٨)" بینیووە.

ھەروەھا ڕۆڵی پاڵپشتی لەچەندین فیلمدا ھەبووە، لەوانە: "پاینئەپڵ ئێکسپرێس (٢٠٠٨)، ھەرگیز واز مەھێنە (٢٠٠٨)، جۆنسز (٢٠٠٩)، ڕۆژنامەی ڕۆم (٢٠١١)، پارانۆیا (٢٠١٣)، کوشتنەکانی ماچیتی (٢٠١٣)، مەجیک مایک ئێکس ئێکس ئێڵ (٢٠١٥)، کچە دانمارکییەکە (٢٠١٥)". ھێرد یەکێکە لە کەسایەتییەکانی گەردوونی فراوانکراوی دی سی و ڕۆڵی میرای لە فیلمی دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧)، ئەکوامان (٢٠١٨) گێڕا، و لە داھاتوودا لە فیلمی ئەکوامان و دوورگە ونبووەکە (٢٠٢٣) دەردەکەوێتەوە. ھەروەھا ڕۆڵی لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی وەک درامای ھەرزەکارانی سی دەبلیوو بەناوی دارخورمای شاراوە (٢٠٠٧)، و زنجیرەیەکی درامی لەسەر وێژەی کۆتایی جیھان بەناوی وەستاوەکە (٢٠٢٠) بینیوە. لە ساڵی ٢٠١٦، ھێرد بوو بە خۆبەخش لەگەڵ یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا (ACLU)، ڕۆڵێکە کە تەرخانکراوە بۆ ئەو کەسانەی کە داکۆکی لە مافە مەدەنییەکان و ئازادییە مەدەنییەکان دەکەن. ھێرد لە ساڵی ٢٠١٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جۆنی دێپ کردووە تا ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیرییەکەی ھەڵوەشاندەوە. ھێرد بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جۆنی دێپی ناسی کاتێک لە فیلمی «ڕۆژنامەی ڕۆم» بەرامبەر ئەو ڕۆڵی بینی.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو ھاوسەرە لە ساڵی ٢٠١٢ دەستیان بە پەیوەندی خۆشەویستی کردووە و لە مانگی شوباتی ٢٠١٥ لە ئاھەنگێکی مەدەنیدا ھاوسەرگیریان کردووە. سەرەتاییترین کاری نواندنی ھێرد بریتی بوو لە دەرکەوتنی لە دوو کلیپی مۆسیقادا، "ژیانم لەوێ دەڕواتکێنی چێسنی و "ئامادە نەبووم"ی ئیزڵی، و ھەروەھا ڕۆڵی پاڵپشتی بچووکی لە فیلمەکانی وەک: "جاک و بۆبی (٢٠٠٤)، چیاکە (٢٠٠٤)، ئۆ سی (٢٠٠٥). یەکەم ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە فیلمێکی درامی وەرزشی بوو بەناوی "ڕووناکییەکانی شەوی ھەینی" (٢٠٠٤).

زیاتر...