ئۆ سی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
ئۆ سی (بە ئینگلیزی: The O.C) بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی درامای ھەرزەکارانی ئەمریکی کە لە کەناڵی فۆکس پەخشکرا. لە سەرەتای زنجیرەکەدا ساندی و کریستیان کۆھین ئاگاداری ڕایان ئاتوود دەبن کە کوڕێکە لەلایەن دایکییەوە دەرکراوە و شوێنی مانەوەی نییە. ڕایان کوڕێکی خێزانێکی ھەژارە و ھاتنە ناو ژیانی خێزانە زۆر دەوڵەمەندەکەی کۆھین بۆ خۆی و دەوروبەری بێ کێشە نییە! زۆری نەخایاند ڕایان ھاوڕێیەتی لەگەڵ «سێت» دروست دەکات کە تاکە کوڕی خێزانی کۆھینە و ھەروەھا وردە وردە حەزی لە «ماریسا کوپەر» دەبێت کە کچێکی یەکێک لە ھاوڕێکانی خێزانی کۆھینە. ئەم زنجیرەیە کە درامایەکی ھەرزەکارانە، لە دەوری پەیوەندییەکانی نێوان ڕایان، ماریسا، سێت، سامەر (کچی دڵخوازی سێت و نزیکترین ھاوڕێی ماریسا) و ھاوڕێکانی دیکەیان دەسوڕێتەوە، کە پەیوەندی و بارودۆخی خێزانەکانیان کاریگەرییان لەسەرە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The O.C.»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی ئابی ٢٠٢٣.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی کالیفۆڕنیا