دەروازە:ئایین/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی کەعبە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە
وێنەی کەعبە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە

کەعبە، بە عەرەبی الکعبة، قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی ئەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی ئەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەرئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، و موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەرئەوەی خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی باوەری ئیسلامی.

لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی ١٥ مەترە، و درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تیاییە ١٢ مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە ھەمان شێوە، و دوو لاکەی تری درێژییەکیان ١٠ مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو بەرزییەکەی ٩ باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە، لە دوای ئەوە تبع ھاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە ئاڵتون بڕازێنێتەوە.


زیاتر...