دەروازەی دۆزەخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی دۆزەخ یان چاڵی دۆزەخ (بە تورکمانی: Garagum ýalkymy) چاڵێکی گڕگرتووی نەوەستاوە. لەوەتەی ساڵی ١٩٧١ لە گوندی دێرویز لە تورکمانستان کە بە دووری ٢٥٠ کم لە شاری عەشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان لەناو جەرگەی بیابانی قەرەقووم ھەڵکەوتووە. دەتوانی لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە ڕووناکییەکەی ببینرێت، و بە ھیچ شێوەیەک ناکوژێتەوە.[١]

دیمەنێکی چاڵەکە

چاڵێکە تیرەکەی ٧٠ مەترە (٢٣٠پێ)و پانییەکەی ٦٠ مەترە (٢٠٠پێ) و قوڵییەکەشی ٢٠ مەترە (٦٦پێ). پێشتر ناوچەیەکی ژەھراوی بوو بەھۆی دەرچوونی گازی سرووشتییەوە دواتر یەکێتی سۆڤیەت لە ١٩٧١ وەکو چاڵێک ھەڵی کۆڵی و ئاگری تێ بەردا تاوەکو گازەکە بسوتێت و ناوچەکە لە ژەھراوی بوون بپاڕێزرێت.[٢] لەچاڵەکە بڕێکی زۆر گازی میسان دەردەچێت زانایانی سۆڤیەت گڕیان تێ بەردا تاوەکو گازەکە بسوتێت و تەواو بێت بەڵام مەشخەڵی ئاگرەکە بەردەوام بوو تاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان.[٣]

چاڵێکە دەکەوێتە نزیک گوندی دێرویز لە تورکمانستان بەڵام ژێڕەکەی دەریایەکی فراوانی گازی میسانە و دڕێژ دەبێتەوە تاوەکو ژێڕ دەریای قەزوین، قەبارەی خەملێنراوی گازەکەی بە ٨بلیۆن مەتری چواڕگۆشە ھەژمار کراوە، چوارەم گەورەترین کێڵگەی گازی سرووشتییە لە جیھاندا.

کاریگەری داھاتووی گازەکە[دەستکاری]

لە ئەپریڵی ٢٠١٠ سەرۆکی تورکمانستان قوربانقلی بەردی محەممەدۆڤ سەردانی شوێنەکەی کرد و فەرمانی کرد کە ئاگری چاڵەکە بکوژێندرێتەوە و دابخرێت و لە شوێنێکی نزیکی دەست بکرێت بە دەرھێنانی گازەکە بە شێوەیەکی زانستی.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "How the Soviets accidentally discovered the 'Gates of Hell'". BBC Reel (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  2. ^ "Q&A: The First-Ever Expedition to Turkmenistan's "Door to Hell"". Adventure (بە ئینگلیزی). 2014-07-17. Retrieved 2021-02-23.
  3. ^ مقطع یوتیوب یوضح شکل وحجم الحفرة لە یووتیووب
  4. ^ "Turkmenistan hopes 'Door to Hell' will boost tourism". CTVNews (بە ئینگلیزی). 2014-06-22. Retrieved 2021-02-23.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]