بیابانی قەرەقووم
بیابانی قەرەقووم ھەروەھا بە بیابانی کاراکووم یان کارا-کوم و گارە-گەم دەنووسرێت (بە ڕووسی: Каракакарари) بیابانێکە لە ئاسیای ناوەڕاست. وشەی قەرە لە زمانی تورکمانی بەواتای ڕەش دێت وشەی دووەمیش قووم بە واتای لم دێت، پێکرا بە واتای لمی ڕەش دێت. ئەم بیابانە نزیکەی لە سەدا ٧٠٪ خاکی تورکمانستان پێک دێنێت ڕووبەرەکەی، ٣٥٠ ھەزار کم ٢.[١]
ئەم بیابانە چۆڵترین بیابانی جیھانە لە ھەر ٦٫٥ کم تەنھا یەک کەسی لێ دەژیێت. بیابانێکی وشک و بێ ئاوە و تێکرای باران بارینی ٧٠ بۆ ١٥٠ ملمە لە ساڵێکدا.[٢]
جوگرافیا
[دەستکاری]ئەم بیابانە زۆربەی تورکمانستان دەگرێتە خۆی، کە بەشێوەیەکی فراوان لە ڕۆژھەڵاتییەوە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە ئەوپەری ڕۆژئاوای تاوەکو بەرزایییەکانی دەنە، بیابانەکە بەلم داپۆشراوە بەڵام ژێڕەکەی چینێکی ئەستووری بەرد و قسلە، چەند سەد مەترێک لە ئاستی دەریاوە بەرزە (دەریای قەزوین). ئەم بیابانە لێژە و تاوەکو بەرەو دەریای قەزوین بڕۆین لێژتر دەبێت ھەربۆیە دەنکە لمەکانی بیابانەکە بەرەو قەزوین بانگرۆز دەبێتەوە ھەروەھا ئەم لێژییەی بەشی باکووریشی دەگرێتەوە تا دەگاتە باشووری دەریاچەی ئۆراڵ، ھەروەھا ئەم بیابانە ھاوکەناری دەریاچەی ئەندۆریکە کە نزیکەی ٥٨ مەتر لە دەریای قەزوین بەرزترە. جگە لەم دەریاچەیە ڕووباری ئاموو دەریاش لە کەناری ھەڵکەوتووە کە بۆ باکووری ڕۆژھەڵات درێژ بووەتەوە. ئەم بیابانە ھاوسنوورە لەگەڵ بیابانی کیزیل قووم لە ئۆزبەکستان. لە ماوەی چەند دەیەیەک لە سەرەتای ١٩٨٠ و درێژکراوەی بیابانی " ئۆراڵ کاراکم "بوو کە زۆربەی کەناردەریای پێشووی دەریای ئۆراڵی پێک دەھێنا، ئەوکات ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٥٤٤٠ میلی چوارگۆشە / ٤٠٠٠٠ کم ٢ بوو. بەڵام بیابانەکە لە فراوان بوون بەردەوام بوو تاوەکوو گەیشتووەتە ئەم ڕووبەرەی ئەمڕۆ (١٥٠٠٠٠ کم ٢). کەم بوونەوەی دەریای ئۆراڵ بەھۆی پڕۆژەکانی ئاودێری بەتایبەت پڕۆژە ئاودێرییەکانی باکووری ئۆراڵ لە ٢٠٠٩ کە بووە ھۆی ئەوەی دەریاچەکە لەبەشی باشووری قەبارەی بچووک بێتەوە و ئاوەکەی دابکشێت و بگۆڕدرێت بۆ بیابان دەریا.[٣]
لە کەناری باکووری ڕۆژئاوای بیابانەکە ڕووبارێک ھەبوو بەناوی (پلێستۆسینی) کە لە ئاموو دەریا دەبوویەوە و بە سێ ڕێچکەی بیابانەکە بڵاو ببوویەوە تا دەچووە دەریاچەی ساریکامیش و پاشان بۆ دەریای قەزوین. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەھۆی ئاو و لافاوەوە ڕێرەوەکانی تێک چوون ڕێچکەی ئاوەکەی گۆڕدرا بۆ دۆڵی ڕووباری زێراڤشان لە ڕۆژھەڵات لە ئاکامدا دەریاچەی ھۆرزمیان دروستکرد.[٤]
ژینگە
[دەستکاری]لمی قەرەقووم بریتییە لە زەلکاوێکی خوێ ھەروەھا لمێکی دەوڵەمەندە بە پاشماوەی کانزایی ئەلکالین.
زەوی ناسی
[دەستکاری]بیابانی قەرەقووم ماڵی دەرچەیەکی ئاگرینی گرکانییە کە پێی دەڵێن «دەروازەی دۆزەخ»
لەم کانگایە بڕێکی زۆر لە گازی سرووشتی و نەوت ھەیە.
ئاودێری
[دەستکاری]لە بەری باشووری ڕووباری مەرغاب و تێجن لە چیای ھیندۆکۆش ھەڵدەقوڵێن و بەرەو ڕۆژاوا دەڕۆن بەناو جەرگەی بیابانەکە کە بوونەتە سەرچاوەی ئاوی چەندین پڕۆژەی ئاودێری گرنگ.[٥]
بیابانەکە خاوەنی دووەم گەورەترین پڕۆژەی ئاودێری بیابانییە لە جیھاندا [تێبینیی ١]، کەناڵی ئاودێری قەرەقووم ئاو لە ئاموو دەریاوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی باشووری بیابانەکە، دروستکردنی کەناڵەکە لە ساڵی ١٩٥٤ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٥٨ تەواو بوو درێژیی ١٣٧٥ کم دەبێت و ساڵانە ١٣–٢٠ کم ئاو ھەڵدەگرێت.
شوێنەوارناسی
[دەستکاری]لە ناو قەرەقووم دا ناوچەی ئولی بەلکان ھەیە، کە زنجیرە چیایەکە کە شوێنەوارناسان تێیدا ھەندێک شوێنەواری مرۆڤیان دۆزیوەتەوە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردین.
ئابووری
[دەستکاری]مێرگەکانی ماری و تێجن بوونەتە سەرچاوەیەکی باشی بەرھەمھێنانی کەتان.
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]دەروازەی دۆزەخ چاڵێکی ئاگرینی سەرنج ڕاکێشە ساڵانە سەدان کەس سەردانی دەکەن وەک گەشتیاری لەم چاڵە بڕێکی زۆر نەوت و گازی سرووشتی ھەیە کە لە ١٩٧١ ەوە دەسوتێن.[٧]
گواستنەوە
[دەستکاری]ھێڵی شەمەندەفەری قەزوین بەناو جەرگەی بیابانەکە ڕەت دەبێت.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ گەورەترین پڕۆژەی ئاودێری لەجیھاندا ڕووباری مەزنی دەستکردە لە لیبیا.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Karakum Desert | Map & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Scheffel، Richard L. (1980). Natural wonders of the world. Internet Archive. New York: Reader's Digest. ISBN 978-0-89577-087-5.
- ^ Micklin، Philip، ed. (1996). The Aral Sea Basin. Nato Science Partnership Subseries: 2 (بە ئینگلیزی). Berlin Heidelberg: Springer-Verlag. ISBN 978-3-642-64736-9.
- ^ http://enrin.grida.no/aral/aralsea/english/arsea/arsea.htm ١٦ی ئازاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Scheffel، Richard L. (1980). Natural wonders of the world. Internet Archive. New York: Reader's Digest. ISBN 978-0-89577-087-5.
- ^ Fay, pp. 49–50
- ^ https://www.smithsonianmag.com/travel/giant-hole-ground-has-been-fire-more-40-years-180951247/
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیابانی قەرەقووم تێدایە. |