دەردەسەری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| دەردەسەری | |
|---|---|
| جۆر | دراما، تەنز، کۆمەڵایەتی |
| دروستکراوە لەلایەن | مھران مھام |
| نووسراوە لەلایەن | برزو نیک نژاد |
| دەرھێنراوە لەلایەن | برزو نیک نژاد |
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئێران |
| زمان(ەکان) | فارسی |
| ژمارەی زنجیرەکان | ٢ |
| ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٦ |
| بەرھەمھێنان | |
| شوێن(ەکان) | تاران |
دەردەسەری (بە فارسی: دردسرهای عظیم) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئێرانییە. دوو بەشی لێ دەرچووە ھەر بەشێکی پێکھاتووە لە ٢٦ ئەڵقەی ٤٠ خولەکی، ئەم درامایە لە زستانی ساڵی ٢٠١٤ لە کەناڵی سێی کۆماری ئیسلامی ئێران پەخش کرا و دواتر ھەردوو بەشەکەی وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی لەلایەن کەناڵی سپێدەوە بەناوی دەردەسەری.
چیڕۆک
[دەستکاری]لەتیف گەنجێکە خولیای ئەکتەری لەسەریدایە و بۆ ئەو ئامانجەشی زۆر ھەوڵی داوە و بڕوانامەی تێدا بەدەستھێناوە بەڵام چونکە سەرەتای ئەزموونییەتی ھەربۆیە دووچاری زۆر کێشە دەبێتەوە و ھەموو کەس کاری پێنادات. ئەو لە خانوویەکدا لە تارانی پایتەخت ژوورێکی بە کرێ گرتووە کە سێ خانەوادەی تریشی تیا دەژین. یەکێک لەوان خاوەنی کچێکە بەناوی بەھار کە زۆر جوان و بەڕەوشتە و خوازبێنیەکی زۆری ھەیە بەڵام ئەو نایەوێ ھاوسەرگیری بکات و دەیەوێت درێژە بە خوێندنەکەی بدات، ھەربۆیە ڕۆژێک داوا لە لەتیف دەکات کە ڕۆڵی خوازبێنیکەرێکی بۆ بگێڕێت تا خوازبێنیکەرەکانی تری بێ ھیوا بکات، ئەم پێشنیارە، تەواوی ژیانی دەگۆڕێت...
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دردسرهای عظیم»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٨.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |