دەبلیوو تری سکووڵز
چەشنی وێبگە | دەروازەی گەشەپێدانی وێب |
---|---|
خاوەن | Refsnes Data |
دروستکراو لەلایەن | Refsnes Data |
وێبگە | www |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ١٨٧ (تشرینی یەکەمی ٢٠١٧[نوێکردنەوە])[١] |
بازرگانی | بەڵێ |
تۆمارکردن | Required for forum |
خستنەکار | ١٩٩٨ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
دەبلیوو تری سکووڵز (بە ئینگلیزی: W3Schools) وێبگەیەکی پەروەردەیییە بۆ فێرکردنی تەکنۆلۆژیاکانی وێب لە سەرھێڵ.[١] ناوەڕۆکەکەی وانە فێرکارییەکان و سەرچاوە پەیوەندیدارەکان بە ئەیچ–تی–ئێم–ئێڵ، سی–ئێس–ئێس، جاڤاسکریپت، جەیسن، پی–ئەیچ–پی، پایتن، ئەنگیولار–جەی–ئێس، ئێس–کیوو–ئێڵ، بووتستراپ، نۆد جەی ئێس، جەی–کویری، ئێکس–کویری، ئەی–جاکس، و ئێکس–ئێم–ئێڵ دەگرێتەوە.
لە ساڵی ١٩٩٨ دروستکرا، ناوەکەی لە "World Wide Web"ەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام پاشکۆی W3C (World Wide Web Consortium) نییە.[٢] لەلایەن Refsnes Data لە نەرویج بەڕێوە دەبرێت.[٣] دەبلیوو تری سکووڵز ھەزاران نموونە کۆد پێشکەش دەکات. لەڕێگەی بەکارھێنانی دەستکاریکەری TryIt، خوێنەران دەتوانن دەستکاریی نموونەکان بکەن و لە خۆڵەپەتانێدا ڕەنی بکەن. نموونەکانی دەبلیوو تری سکووڵز بە «ڕازاندنەوەی ناشرین و بەخراپی» ڕەخنەی لێ گیرا، بەھەرحاڵ پەڕەکانیان بە «خێرا» دەرخران و بەشێوەیەکی تەواو پێکەوە بەستران.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا "W3schools.com Site Info". ئەلێکسا ئینتەرنێت. Retrieved 2018-04-02. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "About W3Schools". W3schools.com. Retrieved 2016-08-09.
- ^ Refsnes, Hege; Refsnes, Ståle; Refsnes, Jan Egil. "About Refsnes Data". W3Schools. Refsnes Data. Archived from the original on 2008-04-21. Retrieved 2018-09-09. ٢١ی نیسانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Lazaris, Louis. "Impressive Webs". www.impressivewebs.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-26.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەبلیوو تری سکووڵز تێدایە. |