بووتستراپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بووتستراپ (چوارچێوەی پێشەوە)ەوە ڕەوانە کراوە)
نموونەی بووتستراپ.

بووتستراپ چوارچێوەیەکی/فرەیموۆرکێکی خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە لەسەر وێب، کە بەبەکارھێنانی ئەیچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس دیزاینی ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتی پێ دەکرێت. بووتستراپ بۆ دیزاینکردنی سەرەوە و خوارەوەی ماڵپەڕ بەکاردێت. ھاوکات جاڤا سکریپتیش یەکێکە لەو زمانانەی کە دەکرێت لەگەڵ کۆدەکانی بووتستراپ بنووسرێن. وەشانی پێنج

، نوێترین وەشانی بووتستراپە.[١] بووتستراپ لەنێو پڕۆژەکانی گیتھەب، ١٣٥ ھەزار ئەستێرەی پێ دراوە و لە پلەی شەشەمی پڕۆژەکانی ئەم ماڵپەڕە دێت.[٢]

کاری بووتستراپ ئەوەیە ئەو ماڵپەڕانەی کە کۆدی HTML و CSSیان تێدا بەکاردێت، لەسەر شاشە جیاوازەکان وەک مۆبایل، تابلێت و کۆمپیوتەر بگونجێنێت (یان ڕیسپۆنسیڤ بکات). بۆ ئەوەش بووتستراپ لەکاتی دیزاینکردن شاشەکان بۆسەر ١٢ ستوون دابەش دەکات کە پێی دەوترێت Grid system.

بەپێی ئامارەکانی ئەلێکسا، لە ساڵی ٢٠١٩ ماڵپەڕی بووتستراپ لە ئەمریکا لە ڕیزبەندی ٢٠٠٠ەمی وێبگەکان دێت.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بووتستراپ، ماڵپەڕی w3schools، ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ "Search · stars:>1". GitHub. Retrieved November 14, 2018.
  3. ^ "Website Traffic, Statistics and Analytics - Alexa". www.alexa.com. Retrieved 2019-03-22. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.