دێژاڤوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

دێژاڤوو (بەفەڕەنسی: Déjà vu، ڕێک بەواتای "پێشتر بینراوە")، دیاردەی هەستکردنێکی بەهێزە بەوەی کە ڕووداوێک یان ئەزموونێکی ئێستاکیی پێشتر بینراوە و ئەزموون کراوە لەڕابردوودا، ئیدی ئەگەر بەڕاستی ڕوویدا بێت یان نە.

توێژینەوەی زانستی[دەستکاری]

دەروونناس ئێدوارد برادفۆرد تیتچنەر لە کتێبەکەیدا بەناوی A Textbook of Psychology کەلە ١٩٢٨دا نووسیوییەتی، ڕوونی دەکاتەوە کە دێژاڤوو ڕوو دەدات کاتێک کەسێک کە لەچاوترووکانێکدا، یان بەلاچاو تەنێک یان بارودۆخێکی بینووە پێش ئەوەی کە مێشک تەواو بووبێت لە درووستکردنی تێگەیشتنێکی تەواو وشیارانەی ئەزموونەکە. ئەو "نیمچە تێگەیشتنە" دەبێـە هۆی دووستبوونی هەستی هەڵەی لەیەکچوون[١]. توێژینەوەی زانستی ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە دێژاڤوو "زانینی پێشینە" یان "پێشگوێی" بێت، بەڵکو وەک تێچکوونێک لە زەیندا لێکی دەداتەوە، کە وا دەکاتە هەلوومەرجێکێ جیاواز درووست ببێت کەتێیدا کەسێک هەست دەکات ئەزموونێک پێشتر موومارەسە کراوە[٢][٣]. ئەم ڕوونکردنەوەیە پاڵپشتکراوە بەو ڕاستییەی کە هەستی "وەبیرهێنانەوە" لەوکاتەدا گەلێک بەهێزە، بەڵام بارودۆخەکانی ئەزموونی "پێشوو" (کەی، لەکوێ، و چۆن ئەزموونی زووتر ڕوویدا) نادڵنیان یان باوەڕ وایە کە ئەستەم بێت.


"دێژاڤوو" بە شێوەیەکی گشتی واتە "پێشتر بینراو"، دێژاڤوو ووشەیەکی فەرەنسیە و بە مانای شتێک دێت کە پێشتر بیراوە، ئەوانەی ئەم حاڵەتەیان بەسەردا دێت بەم جۆرە وەصفی دەکەن "واتا شتێک ئیستا لەبەر چاوتە بۆ یەکەم جارە دەیبینیت و دڵنیایت پێشتر ئەم شتانەت نەبینیوە، بەڵام بە شێوەیەکی نا ئاسایی و نەخوازراو وا ھەست دەکەیت ئاشنایە لەبەر چاوت و پێشتر بینیووتە.

بۆ نموونە تۆ سەردانی ئینگلتەرا دەکەیت و لەکاتی سەردانت بەناو شوێنە مێژوویەکاندا بۆ یەکەم جار! لەپڕدا ئەو ھەستەت بۆ درووست دەبێت کە ئەم وێنانە لەبەر چاوت دووبارەن و جارێکی تریش ئەم شوێنەت دیووە لەو شوێنە بوویت، بەڵام ھەرچی ھەوڵ ئەدەیت ناتوانیت بزانیت دووای ئەوە چی ڕوودەدات.

لەگەڵ ساتەوەختی ھەوڵدانت بۆ زانینی وێنەی دوای ئەوەی لەبەر چاوتە دیاردەکە لە چاو وون دەبێت، یان لەگەڵ ھەندێک ھاوڕێکانت لە نیوەڕۆ خوانێکدا دانیشتوون و باسی بابەتێکی سیاسی سەردەمیانە دەکەن، لە پڕدا ئەو ھەستی دووبارە بینینە لە ناخت دا درووست دەبیت و وا ھەست دەکەیت کە پێشتر ھەمان کۆڕو ھەمان جۆری خواردن و بابەتی سیاسی باسکراوە لە نێوانتاندا و بۆ چەند چرکەیەک ئەگەیتە ئەو بڕوایەی کە ئەو دیدارو خوان و باسە دووبارەیە.

دیاردەی دێژاڤوو تا ڕادەیەکی زۆر ئاڵۆزە و چەند بیروڕاو لێکدانەوەیەکی جیاوازی لەسەر ووتراوە،

(ئارپەر فانکھاوسەر) کە توێژەرێکی سویسراییە پێشنیاری ئەوەی کرد کە لە ھەموو حاڵەتە "پێش وەخت ھاتووەکان" بە ووردی بکۆڵرێتەوە تا بتوانن دیاردەی "بینینی پێش وەخت" وەک بەشێک لەو دیراسەیە ڕوون بکرێتەوە، واتە ھەموو جیاوازیە بچووک و ووردەکان بە تەواوی دیراسە بکرێت.

بە تێڕوانین لە پێشنیارەکەی فانکھاوسەر لە دوو نموونەکەی سەرەوە جگە لە "دێژا ڤوو(" دیاردەی "دێژا ڤیسێتێ" و دیاردەی "دێژا ڤوکو") یش بەدی دەکرێت واتە "سەردانکردنی پێش وەخت و ئەزموون کردنی پێش وەخت"

نزیکەی ٪٧٠ ی خەڵکی جیھان دیاردەی "دێژا ڤوو"یان بەسەرھاتووە لە ناو ئەو ڕێژەیەشدا خەڵکی تەمەن ١٥ بۆ ٢٥ ساڵ زیاتر ئەو دیاردەیان لا دووبارە ئەبیێتەوە دێژاڤوو بە نزیکەیی پەیوەندی بە شێوازێک لە "پەرکەم"ی کاتی و دووباروە ھەیە، چوونکە ئەو ماوەی تێدا ڕوودەدات کورتە وەک ئەوەی پێشتر لەسەر خەڵکی تاقی کراوە تۆمار کراوە.

- بە پێی ھەندێک بیرووڕا دەڵێن پەیوەندی بە (خەیاڵ ڕۆشتنی کاتی و دڵە کووتەی کاتی) یەوە ھەیە، بەشێک لە خەڵکی بەدەست دڵە کوتە و گرژبوونی ماسولکەکانیانەوە دەناڵێنن، زۆربەی کاتەکانی ڕوودانی دێژاڤوو لەو دوو ساتەدا ڕوودەدات، لە یەکەم ساتی ئەزموونکردنی دیادەی "دێژاڤوو"ەوە تا ئێستا بەشێوەیەکی گشتی ئەوەندە کاریگەری نەرێنی لەسەر کەسەکە درووست نەکردووە یان لە بارێکدا جێی نەھێشتوە، کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی ھەبیت.

- زۆر بارودۆخ دەستنیشان کراوون کە دەبنە ھۆکاری ڕوودانی دیاردەی "بینیی پێش وەخت" ھەندێک لە دەروون ناسان دەیگەڕێننەوە بۆ حەز و ئاواتی ئەو کەسانەی دیاردەکە تیایاندا ڕوو دەدات بۆ ئەو شتەی لەبەر چاویاندا دووبارە بووەتەوە، بەڵام ئەم بۆچوونە تا ڕادەیەک لاوازە چونکە ھەندێک جار حاڵەتەکە کارەساتبارە و کەسیش حەز و ئاواتی لە ڕووداوی کارەساتبار نیە.

- ھەندێکی تر لە دەروون ناسان پێیان وایە بە ھەڵە پێکگەیشتنی گەیەنەرەکانی مێشکی مرۆڤ ئەو حاڵەتە درووست دەکات و وەک ھەڵەیەک لە نێوان ڕابردوو داھاتووی ڕووداوەکاندا دەکەوێتەبەرچاوی کەسەکە، یاخود ھەڵگرتنی زانیاریەکان لە (long-term memory,short -term memory)

- وە بیروڕایەکی تریش ھەیە پێی وایە کە ئەم دیاردەیە لە ڕووداوە ئەزموونکراوەکانەوە سەرچاوەی گرتووەو لە ئەنجامی کەڵەکەبوون (stress) و فشاری بارودۆخە جیاوازەکانەوە ڕوودەدات.

- دوا بیرووڕا لەسەر بابەتی دێژڤوو بیروڕایەکی لاواز و دوور لە بنەما زانستیەکانە "بە پێی ڕێزبەندیەکەی‌" تاڕادەیەک لاوازە پێی وایە کە لە ناو مێشکی مرۆڤدا داھاتوی تێدایە وەک چۆن ڕابردووی ئەزمونکراوی تیایە لە ئەنجامی پێکدادانی ھەڵەی گەیەنەرەکانی مێشک ھەندێک جار وێنە و ڕووداوی داھاتوو دەکەوێتە بەر چاومان.

ئەوەی پرسیارانەی تێبینیمان کرد و وەڵامەکانیمان دەست نەکەوت ئەوەیە:

  • بۆچی ئەو دیاردەیەمان نەبینی ھەتا بە شێوە کرداریەکەی سەردانی شوێنەکەمان نەکردبوو یان لە گەڵ ھاوڕێکانماندا دانەنیشتبووین؟ بۆچی ئەو ڕووداوانەمان نەدەھاتە پێش چاو؟ بۆچی ئەبێت لەگەڵ کاتی سەردان و دانیشتنەکەدا ئەو دیاردەیە ڕووبدات؟
  • بۆچی ئێمە بیرمان نایەتەوە کەی ئەو شتەمان دیووە؟


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Titchener, E. B. (1928). A textbook of psychology. New York: Macmillan
  2. The Meaning of Déjà Vu", Eli Marcovitz, M.D. (1952). Psychoanalytic Quarterly, vol. 21, pages: 481-489
  3. The déjà vu experience, Alan S. Brown, Psychology Press, (2008), ISBN 0-203-48544-0, Introduction, page 1