دۆپامین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دۆپامین [تێبینی ١](بە ئینگلیزی: Dopamine) ئاوێتەی ئەندامییە کە لە ڕووی کیمیایییەوە وەک کاتێکۆلامین و فینێتیلامین پۆلێن کراوە. ئەم مادەیە لە جەستەی مرۆڤدا دەردرێت، و ڕۆڵی ھۆرمۆن و گواستنەوەی دەمار دەگێڕێت، و کاریگەری زۆری لەسەر مێشکە بە تایبەتی، و لەسەر جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی. لە ڕووی پێکھاتەیییەوە گروپێکی ئەمینی تێدایە، دۆپامین لە دیکاربۆکسیلکردنی پێکھاتەی پێشەکییەکەیەوە L-dopa، لە مێشک و گورچیلەدا بایۆسێنتێز دەکرێت. ئەم ئاوێتە لە زیندەوەرانی تری وەک ڕوەک و زۆربەی ئاژەڵەکانیشدا دروست دەبێت. دەمارەکان لە مێشکدا دۆپامین دەردەدەن، لەناو چەندین ڕێڕەوی جیاوازی دۆپامیندا، یەکێکیان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە فاکتەری پاڵنەر لە سیستەمی پاداشت لە مێشکدا، و پاداشت ئاستی دۆپامین لە مێشکدا زیاد دەکات؛ لە لایەکی ترەوە دەرمانە دەروونییە چالاکەکان و ئالوودەبووەکان یان دەردانی دۆپامین زیاد دەکەن یان کار دەکەن بە ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی دەمارەکان بۆ ئەم مادەیە دوای دەردانی؛ و ڕێڕەوی دۆپامین کاریگەری لەسەر سیستەمی جووڵە ھەیە و دەردانی ھۆرمۆنەکانی تر کۆنتڕۆڵ دەکات. ئەم ڕێگایانە لەگەڵ کۆمەڵەیەکی تایبەتی دەمارەکان، سیستەمێکی تایبەت (سیستەمی دۆپامینەرژیک) پێکدەھێنن کە توانای گۆڕینی دەمارەکانی ھەیە. دۆپامین لە نێو خەڵک و لە میدیا جۆراوجۆرەکاندا بەناوی «ھۆرمۆنی دڵخۆشی» ناسراوە، ھەرچەندە ڕۆڵی بەپێی دەرمان ناسی لەسەر بنەمای بەخشینی باشی پاڵنەرە[١][٢][٣] بە واتایەکی تر، دۆپامین کاتێک دەردەچێت کە گرنگییەک یان پاڵنەرێک (وەک ئارەزوو) دەرئەنجامێکی تایبەت ھەست پێدەکرێت، ئەمەش ڕەفتاری زیندەوەری بەرەو بەدەستھێنانی ئەو دەرئەنجامە دەبات.[٣][٤]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ لە ناونانی کیمیایی سیستەمییەوە کورتکراوەی DAdihydroxyphenethylamine: ثنائي هيدروكسي فينئيثيلامين

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Molecular Neuropharmacology: A Foundation for Clinical Neuroscience (2nd ed.). New York: McGraw-Hill Medical. 2009. pp. 147–48, 366–67, 375–76. ISBN 978-0-07-148127-4.
  2. ^ "Parceling human accumbens into putative core and shell dissociates encoding of values for reward and pain". The Journal of Neuroscience. 33 (41). أکتوبر 2013. doi:10.1523/JNEUROSCI.1731-13.2013. PMC 3792469. PMID 24107968. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ ئ ا "A role for phasic dopamine release within the nucleus accumbens in encoding aversion: a review of the neurochemical literature". ACS Chemical Neuroscience. 6 (1). ینایر 2015. doi:10.1021/cn500255p. PMC 5820768. PMID 25491156. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  4. ^ "Prefrontal/accumbal catecholamine system processes high motivational salience". Front. Behav. Neurosci. 6. یونیو 2012. doi:10.3389/fnbeh.2012.00031. PMC 3384081. PMID 22754514. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)