دۆزەخ (دانتێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دۆزەخ (بە ئیتالیایی: inferno) گرنگترین بەشی کتێبی کۆمێدیای یەزدانیی نووسراوەی دانتێ ئەلیگیێری شاعیری بەناوبانگی ئیتالیاییە. لەم بەشە لە کتێبەکەدا دانتێ لەگەڵ ڤێرجیلدا سەفەرێکی خەیاڵی بۆ ناو دۆزەخ دەکا و لەوێ دەبینێ کە مرۆڤە تاوانبارەکان بە پێی ئەو تاوانانەی کە کردوویانە ئازار و ئەشکەنجەی جیاواز دەدرێن. لەم نووسراوەیەدا ڤێرجیل سیمبۆلی عەقڵە کە دانتێ لە دەستی ھەوا و ھەوەس ڕزگار دەکا. ئەو سەفەرەش سیمبۆلی سەفەری ڕۆح بەرەو خودایە کە لە دۆزەخەوە دەست پێ دەکا و تا بەھەشت دەچێ.

وەسفی دۆزەخ[دەستکاری]

دانتێ لە بەشی دۆزەخدا وەسفێکی زۆر وردی لە دۆزەخ و شوێنەکانی و جۆری ئەشکەنجەکانی کردوە. دۆزەخی دانتێ نۆ ئەڵقەی ھەیە و لە ژێری زەویدایە. ئەڵقەی نۆھەمی دۆزەخ کە سەختترین ئەڵقەیەتی تایبەت بە تاوانی خەیانەتە.

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی جیھانی دانتێ