دژەزیندەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دژە زیندەییەوە ڕەوانە کراوە)
پێنیسیلین، یەکەمین ئانتی باکتیریال

دژەزیندەیی یان ئەنتیبایۆتیک (ئینگلیزی: Antibiotic) دەرمانی لەناوبردنی بەکتریایە، لەڕێگەی ڕاگرتنی فرمانە جۆربەجۆرەکانی خانەی بەکتریاوە. لەوانە پێنیسیلین و تێتڕاسایکلین، زۆر لە دژەزیندەیییەکان لەو ماددە کیمیایییانە پەیدادەکرێن کە بەکتریا و کەڕووەکان دروستیان دەکەن بۆ پارێزگاری لە خۆیان، دژ بە پەلاماری وردبینە زیندەوەرەکانی دی. لە دژەزیندەیییەکانی تر، دەرمانی سەلفایە کە لە تاقیگە دروست دەکرێت.


مێژوو[دەستکاری]

مێژووی سەرھەڵدانی ئەنتیبایۆتێکس زۆر قوڵترە لەوەی بیری لێبکەینەوە، کە بریتییە لە گیراوەی دەرمانێک و بەکاردێت بۆ ڕاگرتنی یان ھێورکردنەوە یان لە‌ناوبردنی بەکتریاکان. وە لە بەناوبانگترین ئەنتیبایۆتێکسەکان (پەنسیلین) و (ستریپتۆمایسین) و (ئەمۆکسیسیلین) و (فینۆکسیمیتیلیسیلین).

بە‌کارھێنانی ئەنتیبایۆتێکس لە‌لایەن مرۆڤەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆنی مرۆڤایەتی و بە شێوەیەکی سادە لە سەردەمی ئاشوورییەکان و بابلییەکان و سۆمەرییەکان و میسریە‌کان و یونانی و رۆمانی و فینیقی کۆن بەکارھاتووە و سیمبوڵی خۆی ھەبوە.

ئەنتیبایۆتێکس وە‌کو زاراوە شتیکی تازە و سە‌ردە‌میانە‌یە، بە‌ڵام وە‌کو چەمک کۆنە و زەمەنی بە‌کارھێنانی پەیوەستە بە پەیدابوونی مرۆڤ و بڵاوبوونە‌وە‌ی لە ناوچە و ھەرێمە ئاوە‌دانە‌کانی سە‌ر ڕووی زەوی و بە‌شێوە‌یە‌کی سادە و ساکار بە‌کارھاتووە و پەیتا پەیتا لە ڕووی دروستکردنە‌وە و لە ڕووی کاریگەریووە ئاڵۆزتر بووە. بۆ نمونە لە ڕؤژگاری ڕابووردوودا سە‌موونی بە‌سە‌رچوو بە‌کارھێنراوە وە‌کو چارەسە‌رێکی ھەنووکە‌یی بۆ لە‌ناوبردنی نە‌خۆشی و ھەندێک دە‌رد و ڕێگری کردن لە بڵاوبونە‌وە‌ی و تەشەنەکردنی لە‌ناو خەڵکدا.

وە‌چەرخانی ئەنتیبایۆتێکس دەگەڕێتەوە بۆ سە‌رە‌تای سە‌دە‌ی بیستەم و لە‌م کاتەوە تاوە‌کو ئێستا بە‌شێوە‌یە‌کی زانستیانە و سە‌ردە‌میانە پێشکە‌وتنی بە‌رچاوی بە‌خۆیە‌وە بینیووە، ھەم لە ڕووی ژمارەی ئە‌و تاقیگانە‌ی کە ئەنتیبایۆتێکس بە‌رھەم دە‌ھێنن و ھەم ژمارەی ئەنتیبایۆتێکسە‌کان زۆر زۆر زیادی کردووە و لە‌ھەمان کاتتدا کاریگەریە‌کانی بۆ ڕێگەگرتن لە نە‌خۆشی وە ھەروە‌ھا چارەسە‌ری ھە‌ندێک نە‌خۆشی پێشکە‌وتنی بە‌رچاوی بە‌خۆیە‌وە بینیوە.

دیارە بەھۆی نە‌بوون یاخود کە‌می و سادە‌یی دە‌رمانە‌کان چارەسە‌ری ھە‌ندێک (دە‌رد) مەحاڵ بووە و مێژووی مرۆڤایە‌تی گەواھیدە‌ری ئە‌وە‌ن ئە‌و دە‌ردانە ھە‌م لە ڕابووردووی دوری مرۆڤایە‌تی و ھە‌م لە سە‌دە‌کانی ناوە‌ڕاست بووە‌تە ھۆی لە‌ناوبردنی ژمارەیە‌کی زۆری مرۆڤایە‌تی و تانانە‌ت بووە‌تە ھۆی لە‌ناوبردنی زیاتر لە نیوە‌ی خەڵکی ھە‌ندێک لە ووڵاتان ھاوشێوە‌ی ھە‌ندێک ووڵاتانی ئە‌فریقیای ناوە‌ڕاست لە سە‌ردە‌می سە‌دە‌کانی ناوە‌ڕاست و تە‌نانە‌ت لە سە‌ردە‌می ھاوچەرخیشدا.

زانای بە‌ناوبانگی ئوسکتلە‌ندی ئە‌لیکسە‌ندە‌ر فلیمنگ (١٨٨١–١٩٥٥) بە داھینە‌ری راستە‌قینە‌ی ئەنتیبایۆتێکس دادە‌نرێت ئە‌گەر چی فلیمنگ خودی ئە‌و زاراوە‌ی بۆ ئە‌و دە‌رمانە‌ی دروستی کردبوو بەکارنە‌ھێناوە کە بریتی بووە لە (پەنسیلین)، وە چیرۆکی دۆزینە‌وە‌ی ئە‌و دە‌رمانە‌ی کە پێیوە‌یە‌وە بە‌ناوبانگ بوو بە شێوە‌یە‌کی لە‌ناکاو و پێشبینی نە‌کراوبوو، بە‌ڵام بووە مایە‌ی ئە‌وە‌ی دە‌رمانێک بە‌ردە‌ست بکات بۆ چارەسە‌ری ھە‌ندێک نە‌خۆشی لە ڕۆژگاری خۆییدا و بۆ کاتی خۆی شۆرشێکی زانستی بووە و گرنگیە‌کی زۆری ھە‌بووە و لێکە‌وتە‌ی زۆری بە‌دوای خۆیدا ھێناوە.

دیارە چیرۆکی دۆزینە‌وە‌ی ئە‌و دە‌رمانە بۆ ئە‌وە دە‌گە‌ڕێتە‌وە کە فلیمنگ و دوای ماوە‌یە‌ک دابڕانی لە تاقیگە‌کە‌ی بە ھۆی گە‌شتێکی بۆ ووڵاتی سۆید ساڵی ١٩٢٨، سە‌رە‌نجی دا کە قارچکێک (پینسیلین نۆتێتم) کاسە‌یە‌کی بچووکی پڕ لە بە‌کتریای شێواندووە و بە قەدە‌ر قھ‌بارە‌ی فەنگە‌زەکە بە‌کتریا لە‌ناوچووە و ئە‌م ڕووداوە بووە ھۆی سە‌رھە‌ڵدانی بیری زانستی پراکتیکی سە‌بارە‌ت بە دروستکردنی دە‌رمان لە تاقیگاکاندا بۆ چارە‌سە‌ری نە‌خۆشی جۆراوجۆر و ھە‌ر لە ھە‌مان ساڵدا (١٩٢٨) یە‌کە‌م دە‌رمانی ئە‌نتیبایۆتیکسی خستە بە‌ردە‌ست بە‌کارھێنە‌ران بۆ چارە‌سە‌رکردنی نە‌خۆشی و ناوی لێنا (پەنسیلین).

بە بڵاوبوونە‌وە‌ی ئە‌م جۆرە دە‌رمانە سە‌رە‌تاییە لە جیھاندا، ئە‌نجامەکە‌ی بریتی بوو لە ڕزگارکردنی ژیانی زیاتر لە ٢٠٠ میلیۆن کە‌س وە لە جەنگی جیھانی دووە‌م بووە‌تە ھۆکاری رزگار کردنی ڕێژەی ١٢–١٥٪ لە سە‌ربازانی ھاوپە‌یمانان لە جەنگی جیھانی دووە‌مدا.

دیارە زۆربە‌ی ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی دووچاری مرۆڤ دێت سە‌رچاوە‌کە‌ی بریتیە لە زینە‌وە‌رە ووردیلە‌ییە‌کان (Microorganism) کە لە بە‌رامبە‌ریدا جۆرە‌کانی ئە‌نتیبایۆتیکس بە‌کاردێت بۆ ڕێگرتن لە کاریگە‌ری ئە‌م جۆرە زیندە‌وە‌رانە و ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی لێیان دە‌کە‌وێتە‌وە. داھێنانی پە‌نسیلین تەنھا بۆ لە‌ناوبردنی ئە‌و زیندە‌وە‌رە ووردیلە‌یانە نە‌بووە، بە‌ڵکو بۆ چارە‌سە‌ری ھە‌ندێک نە‌خۆشی ھاوشێوە‌ی ھە‌وکردنی سیە‌کان (Pneumonia) و ژەھراوی بوونی خوێن (Sepsis) ھە‌ر ئە‌م کاریگە‌ریە‌ی پینسیلین وای لێ کرد لە‌لایە‌ن خەڵکە‌وە ناوبنرێ دە‌رمانی خەیاڵی (Wonder Drug).

لێرە‌دا جێی ئاماژە پێکردنە بەھۆی ئە‌و ھە‌موو توانستە‌ی زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بە‌ریتانیا بە‌ردە‌ستییان بوو لە ئامێر و تاقیگە و تە‌کنە‌لۆجیای پێشکە‌وتوو توانیان قەبارە‌یە‌کی یە‌کجار گە‌ورە‌ی ئە‌نتیبایۆتیکس دروست بکە‌ن لە جۆری پە‌نسسلین لە تاقیگە‌کاندا و ئە‌و دە‌رمانە بخەنە بە‌ردە‌ست تە‌واوی مرۆڤایە‌تی لە تە‌واوی ووڵاتانی جیھاندا، و وە‌کو پاداشتێک بۆ ئە‌و خزمھ‌تە‌ی ئە‌لکسە‌ندر فلیمنگ پێشکە‌شی مرۆڤایە‌تی کردووە خە‌ڵاتی نۆبڵی لە ساڵی ١٩٤٥ وە‌رگرت لە بواری پزیشکی دا.

زاراوە‌ی ئە‌نتیبایۆتیکس بۆ یە‌کە‌م جار لە لایە‌ن سیلمان ۆوکسمان (١٨٨٨–١٩٧٣) ساڵی ١٩٣٩ دا داھێنراوە و ئە‌م زانایە بە باوکی ئە‌نتیبایۆتیکس ناوزەند دە‌کرێ بەھۆی ئە‌وە‌ی لە ژیانی خۆیدا زیاتر لە ٢٠ جۆری ئە‌نتیبایۆتیکسی دۆزیە‌تە‌وە.

یە‌کێک لە گرنگترین ئە‌و ئە‌نتیبایۆتیکسانە‌ی کە ۆوکسمان دۆزیویە‌تە‌وە ناوی (سترێپتۆمایسین) کە ساڵی ١٩٤٣ دۆزیە‌وە و ئە‌و دە‌رمانە کاریگە‌ری ھە‌یە لە‌سە‌ر ڕێگە‌گرتن لە زیندە‌وە‌رە ووریلە‌ییە‌کان لە دروستکردنی پرۆتینە سە‌رە‌کییە‌کان و بۆ یە‌کە‌مین جار لە ٢٠/١١/١٩٤٤ لە نە‌خۆشخانە‌ی (Mayo) بە‌کارھات بۆ چارە‌سە‌ری کە‌سێکی توشبوو بە نە‌خۆشی سیل (Tuberculosis).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پەرتووکی زیندەزانی، پۆلی یازدەھەمی زانستی. وەزارەتی پەروەردە - حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Antibiotic»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.