دوایین ڕاوکەری جادووگەر (فیلم)
The Last Witch Hunter دوایین ڕاوکەری جادووگەر | |
نووسین | کۆری گوودمان مات سازما |
---|---|
کاست | ڤێن دیزەڵ مایکڵ کەین ئێلیجیا وود ڕۆس لێسلی |
مۆسیقا | ستیڤ جابلۆنسکی |
دەستکاری | کریس لێزبن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | سەمیت ئینتەرتەینمنت |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ |
ماوەی فیلم | ١٠٦ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٠ ملیۆن دۆلار |
دوایین ڕاوکەری جادووگەر (بە ئینگلیزی The Last Witch Hunter) فیلمێکی ئەمەریکی خەیاڵی و ئاکشنی ساڵی ٢٠١٥ەیە.فیلمەکە باس لە ڕاوکەرێکی جادووگەری دەکات بەناوی کۆلدەر کە دەبێ ببێتە ڕێگر لە بڵاوونەوەی پەتایەک بەسەر شاری نیویۆڕک کە لەلایەن جادووگەرانەوە نێردراوە بۆ سەر شارەکە.فیلمەکە لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥دا کەوتە سینەماکانی جیهانەوە.
چیڕۆک
[دەستکاری]کۆلدەر (ڤین دیزل) ڕاوچییەکی جادووگەرەکان بووە کە لە سەدەکانی ناویندا لەلایەن جادووگەرێکەوە نەفرەتی ئەوەی لێدەکرێ کە تا هەمیشە بژی ، شاژنی جادووگەرەکان پیلانی بڵاوکردنەوەی پەتایەکی دابوو و کۆلدەر ڕایگرت.دوای ٨٠٠ ساڵ لەم ڕووداوە کۆلدەر بەردەوام لە کارەکەی وەک ڕاوکەری جادووگەر ، بەڵام ڕووداوەکان وەک جاران نامێنن و هەرەشەیەکی نوێ دێتە سەر مرۆڤایەتی و پێویستە کۆلدەر دووبارە لەدژی جادووگەرەکان بجەنگێت.
ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان
[دەستکاری]- ڤین دیزل لەڕۆڵی کۆلدەر
- ڕۆس لێسلی لەڕۆڵی کڵۆی
- ئێلیجیا وود لەڕۆڵی دۆلانی ٣٧
- مایکڵ کەین لەڕۆڵی دۆلانی ٣٦
- جول ئێنگلبرێکت لەڕۆڵی شازنی جادووگەرەکان
- ڕێنا ئۆون لەڕۆلی گلەیسەر
تەواوکەری فیلم
[دەستکاری]لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ، دیزل لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی ڕاگەیاند کە قسە و باس لەسەر بەشی دووەمی فیلمەکە دەکرێت.
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دوایین ڕاوکەری جادووگەر (فیلم) تێدایە. |
- فیلمە ئەکشنەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە فانتازییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکانی ٢٠١٥
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە سێ ڕەھەندییەکانی ٢٠١٥
- فیلمە سێ ڕەھەندییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان دەربارەی نەفرەت
- فیلمەکانی لاینز گەیت ئینتەرتەینمنت
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکان دەربارەی جادووگەری
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- ئەو فیلمانەی لە نیویۆرک داندراون
- فیلمەکانی سامیت ئینتەرتەیمێنت
- فیلمەکانی وەن ڕەیس فیلمز