خەڵاتی ستیڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەڵاتی ستیڤی
سپۆنسەرخەڵاتی ستیڤی
وڵاتنێودەوڵەتی
یەکەم خەڵات لە٢٠٠٢
وێبگەی ڕەسمیstevieawards.com

خەڵاتی ستیڤی (بە ئینگلیزی: Stevie Awards)[١] خەڵاتێکی بازرگانییە وشەی (ستیڤی) لە وشەی (ستیفانۆس)ی یۆنانییەوە وەرگیراوە کە بە واتای تاج و خەڵات دێت.[٢] خەڵاتەکانی ستیڤی بە باشترینەکان لە بواری بیزنسدا دادەنرێن و ساڵی ٢٠٠٢ بڕیار لەسەر دابەشکردنیان درا، ئەوەش بەمەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و دەستکەوتی کەسایەتی و کۆمپانیا و تۆڕە کاریگەرەکانی جیھان.

خەڵاتەکانی ستیڤی لە ھەشت بواردا دابەش دەکرێن[٣] خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس کە بە تۆڕ و دامەزراوە نێودەوڵەتییە سەرکەوتووەکان دەدرێت؛ خەڵاتی ستیڤی بیزنسی ئەمریکی کە تایبەتە بەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی لە ئەمریکا کاردەکەن؛ خەڵاتی ستیڤی بیزنسی ژنان کە تایبەتە بە ڕێزگرتن لە ژنانی سەرکەوتووی خاوەن کار و وەبەرھێنەر لە جیھان دا؛ خەڵاتی ستیڤی خزمەتگوزاریی کڕیار کە بە کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی دەبەخشرێت؛ خەڵاتەکانی ستیڤی بۆ ئاسیا و وڵاتانی سەر زەریای ھێمن کە بە کۆمپانیا و ناوەندە داھێنەرەکانی ٢٩ وڵاتی ئەو ناوچانە دەدرێت؛ خەڵاتی ستیڤی ئەڵمانی کە بە کۆمپانیا و تۆڕە سەرکەوتووەکانی ئەو وڵاتانە دەدرێت کە ئەڵمانی زمانێکی فەرمییە تێیاندا؛ خەڵاتی ستیڤی بۆ خاوەنکارە گەورەکان کە دەبەخشرێتە ئەو کۆمپانیا و ناوەندانەی باشترین شێوازی مامەڵەکردن، بەڕێوەبردن، ڕێکخستن و بەرەو پێشبردنی ھێزی کاریان ھەیە؛ خەڵاتی ستیڤی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا کە بە کۆمپانیاکانی ١٨ وڵاتی ئەو ناوچانە دەدرێت، ئەوەش لە بەرامبەر ئەو کار و خزمەتگوزارییەی پێشکێشی دەکەن.[٤]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "About The Stevie® Awards | Stevie Awards". stevieawards.com. Retrieved 2023-08-15.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "Stevie Awards", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-08, retrieved 2023-08-15
  3. ^ "Preisträgergebühren | Stevie Awards". stevieawards.com. Retrieved 2023-08-15.
  4. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1408202318. Retrieved 2023-08-15. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)