خەتەنەکردنی کوڕان
| خەتەنەکردنی کوڕان | |
|---|---|
| لقی | ablation، genital modification، medical procedure، removal |
| چارەسەر | circumcising |
| بەستەری وەسفکراو | https://phongkhamdakhoahongphuc.vn، https://namkhoabienhoa.com |
| بەستەر | http://data.medicalrecords.com/medicalrecords/healthwise/circumcision |
| ناسنامەی زاراوەی NCI | C87068 |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://hermeneutics.stackexchange.com/tags/circumcision |
| بەرامبەر | foreskin restoration، خەتەنەکردنی کچان |
خەتەنە پرۆسەیەکی ئایینی و کەلتوری باوە کە لە نێوان چەندین ڕەگەز و نەتەوەدا ئەنجام دەدرێت، لەوانە میسری فیرعەونییەکان و جوولەکە و ھەندێک کۆمەڵگەی پێش ئیسلام مەسیحی.[١] لە پەیمانی کۆندا ئیبراھیم فەرمانی بە خەتەنەکردن کرد و منداڵەکانی خەتەنە کرد و فەرمانی پێ کردن کە منداڵەکانیان خەتەنە بکەن. بەم شێوەیە موسڵمانانی ئێستا وەک ئیسلام پێشنیاریان بۆ ھاتووە کە دەبێت پەیرەوی فەرمایشتەکانی پێغەمبەر ئیبراھیم بکەون.[٢]

لە پەیمانی کۆنی پەرتوکی پیرۆزدا ھاتووە کە ؛" ئینجا خودا بە ئیبراھیمی فەرموو: «تۆش لەلای خووەتەوە دەبێت پەیمانەکەم بەجێبھێنیت، خۆت و نەوە لە دوای نەوەشت. (١٠) ئەمەش پەیمانەکەمە کە بەجێی دەھێنن لەنێوان من و ئێوە و نەوەی دوای خۆت: ھەموو نێرینەیەکتان خەتەنە دەکەن. (١١)خۆتان خەتەنە دەکەن، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و ئێوە. (١٢)ھەموو نێرینەیەکی ھەشت ڕۆژەش لە ئێوە دەبێت خەتەنە بکرێت، لە نەوەکانتان، ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە، یان ئەوەی بە زیو لە بیانی کڕاوە و نەوەی خۆت نییە. (١٣)دەبێت ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە یان بە زیو کڕاوە بە تەواوی خەتەنە بکرێت، جا پەیمانەکەم لە ئێوەدا پەیمانێکی ھەتاھەتایی دەبێت. (١٤)ھەر نێرینەیەکی خەتەنە نەکراویش، کە خەتەنە نەکرابێت، ئەوە لە نەتەوەکەی دادەبڕێت، چونکە پەیمانی منی شکاندووە.»».[٣] (پەیدابوون ٩:١٧–١٤)".
کاریگەرییە تەندروستییەکان
[دەستکاری]نەخۆشییەکانی چوک و میزەڕۆ
[دەستکاری]ھەندێک لەو نەخۆشیانە وەک ھەوکردنی چوک کە بە زۆری پیاوانی خەتەنە نەکراو تووشی دەبن دەرکەوتووە کە خەتەنەکردن ئەگەری تووشبوون کەم دەکاتەوە·
ھەروەھا پیاوانی خەتەنەکراو مەترسی تووشبوونیان کەمترە بە نەخۆشییە گوازراوەکانی میزەڕۆ لەوانە سوزەنەک و فەڕەنگی·
ھەروەھا دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی خەتەنەکراون مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی چوک کەمترە بە بەراورد بەو پیاوانەی خەتەنە نەکراون.[٤]
نەکردنی خەتەنە
[دەستکاری]لە ھەندێک باردا وەک ئەو منداڵانەی کە کەموکوڕییان ھەیە لە ئەندامی نێرینەیان خەتەنە ناکرێن، چونکە لە حاڵەتی وادا ڕەنگە پێستی سەر بۆ نەشتەرگەریی دروستکردنەوە بەکاربھێنرێت. خەتەنەکردن بۆ منداڵانی پێشوەختە و ئەو کەسانەی تەندروستیان جێگیر نییە قەدەغەیە ئەگەر کەسێک زانراوە کە مێژوویییەکی خێزانی ھەیە لە نەخۆشی خوێنبەربوونی ترسناک (hemophilia)، پێشنیار کراوە کە پێش خەتەنەکردن پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت.
نەخۆشی ئایدز
[دەستکاری]
توێژینەوە تازەکان گرنگی خەتەنەکردنیان دەرخستووە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە HIV تا نزیکەی نیوەی، توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٦ لە ئەفریقا دەری خست ڕێژەی بەرزی ئایدز بۆ ھۆکاری خەتەنە نەکردن دەگەڕێتەوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ئازاری ٢٠٠٧ دا خەتەنەکردنی بە فەرمی پەسەند کرد وەک ئامرازێک بۆ نەھێشتنی ئایدز.[٥] لە حوزەیرانی ٢٠٠٧ پسپۆڕانی تەندروستی ئەفریقای باشوور داوای بەرنامەی خەتەنەکردنی بەکۆمەڵیان کرد، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان نیشاندا کە خەتەنەکردن ڕێژەی تووشبوون بەنەخۆشی ئایدز بەڕێژەی ٦٠ ٪ کەمدەکاتەوە.
زیاتر لە ٤٠ توێژینەوە بڵاوکراونەتەوە و دڵنیاییان داوە کە خەتەنەکردنی نێرینە پارێزگاری بەرچاو لە تووشبوون بە ئایدز دابین دەکات؛ ھەروەھا خەتەنەکردن پارێزگاری لە نەخۆشییە گواستراوە سێکسییەکانی تر دەکات وەک (سیفیلس و گۆنۆرھێ) . . یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بەڵگە پزیشکییەکان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێوە ھاتووە کە لە ئۆگەندا ئەنجام دراوە لەو چەند ھاوسەرەی کە ژنەکانیان ئایدزیان ھەبوو، ئەوانەی خەتەنە کرابوون تووشی ئایدز نە ببون لە ژنەکانیانەوە.
خەتەنە و تەندروستی جووت بوون
[دەستکاری]توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریان خستووە کە مەترسی نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان لە نێویاندا ئایدز لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا سێ جار کەمترە لە نێرینەی خەتەنەکراو، بە واتەیەکی تر چەندین توێژینەوە دەریان خستووە کە ڕێژەی تووشبوونی شێرپەنجەی پێور لە پیاوانی خەتەنەکراو (بە تایبەت ئەو خەتەنەکراوانەی لە منداڵیدا خەتەنە کراوە) سێ جار کەمترە لە ڕێژەی خەتەنەنەکردنیان.
شێرپەنجەی ملی منداڵدان
[دەستکاری]ئەو خانمانەی ھاوسەرەکانیان خەتەنەکراوە کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان ھەیە·[٦]

مێژووی خەتەنە
[دەستکاری]ھەندێک مەزەندە ی سەرەتای خەتەنەکردن دەکەن بە ٤٠٠٠٠ پ. ز، لەکاتێکدا ھەندێک ئاماژە بە ئیبراھیمی پێغەمبەر (٢٠٠٠ پ. ز) دەکەن.
لە ئایینە ئیبراھیمییەکان دا
[دەستکاری]خەتەنەکردن پێگەیەکی گرنگی ھەیە لە ھەرسێ ئایینە ئیبراھیمییەکان:
جوولەکەیی
[دەستکاری]لە پەیمانی کۆنی پەرتوکی پیرۆزدا ھاتووە کە ؛" ئینجا خودا بە ئیبراھیمی فەرموو: «تۆش لەلای خووەتەوە دەبێت پەیمانەکەم بەجێبھێنیت، خۆت و نەوە لە دوای نەوەشت. (١٠) ئەمەش پەیمانەکەمە کە بەجێی دەھێنن لەنێوان من و ئێوە و نەوەی دوای خۆت: ھەموو نێرینەیەکتان خەتەنە دەکەن. (١١)خۆتان خەتەنە دەکەن، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و ئێوە. (١٢)ھەموو نێرینەیەکی ھەشت ڕۆژەش لە ئێوە دەبێت خەتەنە بکرێت، لە نەوەکانتان، ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە، یان ئەوەی بە زیو لە بیانی کڕاوە و نەوەی خۆت نییە. (١٣)دەبێت ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە یان بە زیو کڕاوە بە تەواوی خەتەنە بکرێت، جا پەیمانەکەم لە ئێوەدا پەیمانێکی ھەتاھەتایی دەبێت. (١٤)ھەر نێرینەیەکی خەتەنە نەکراویش، کە خەتەنە نەکرابێت، ئەوە لە نەتەوەکەی دادەبڕێت، چونکە پەیمانی منی شکاندووە.»». (پەیدابوون ٩:١٧–١٤)".
فەلەیی (مەسیحی)
[دەستکاری]
ھەرچەندە یاسای خەتەنەکردن لە پەیمانە نوێکەدا فڕێدرا، بەڵام بۆ نموونە زۆربەی کەنیسەکان پابەند و ڕێگری لە شوێنکەوتوانیان ناکەن،[٧] ھەندێک کەنیسەی پرۆتستانتی و ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵات وەک کەنیسەی یەکتاپەرستی ئەرتۆدۆکسی ئەسیوپیا و کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی قبتی یاسای خەتەنەکردن بەسەر نێرینەدا دەسەپێنن، مەسیحییە عەرەبەکان لە ئەمریکا و فلیپین و کۆریای باشوور و ئەفریقاش لە بەرامبەر داب و نەریت و کلتوری کۆمەڵایەتی زاڵن و خەتەنە دەکرێن.[٨]
ئیسلام
[دەستکاری]ھەرچەندە خەتەنەکردن لە قورئاندا باس نەکراوە، بەڵام لەلایەن ھەموو موسڵمانانەوە بە سوننە و شیعەوە جێبەجێ دەکرێت و ھەندێکیش بۆ بە موسڵمانکردنی تاکەکان بە پێویستی دادەنێن. موسڵمانان لە شوێنکەوتوانی ئیبراھیمی پێغەمبەر دەیکەن. پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربێت) فەرمووی: دە کردەوە ھەن کە فیترەن: بڕینی سمێڵ، ڕێگەدان بە ڕیش گەورەکردن، پاککردنەوەی ددان بە بەکارھێنانی داری ددان، ئاو وەرکردن لە لووت، قرتاندنی نینۆکەکان، شوشتنی نێوان پەنجەکان، ھێشتنەوەی قژ تاوەکو ژێر قۆڵەکان، تاشینی بەر و پاککردنەوەی بەشە تایبەتییەکان بە ئاو.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20110218082023/http://www.islamway.com/?iw_s=Article&iw_a=view&article_id=2305
- ↑ https://books.google.com/books/about/Dictionnaire_arabe_tchadien_français.html?id=lL8BlKApYN0C
- ↑ http://www.kitebipiroz.com/bible/gen/17
- ↑ «Circumcision: Treatment, Risks, Benefits, Recovery». Cleveland Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «HIV and AIDS». www.who.int (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Circumcision: Treatment, Risks, Benefits, Recovery». Cleveland Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20070512142732/http://www.ncbi.nlm.nih.gov/entrez/query.fcgi?cmd=Retrieve
- ↑ https://web.archive.org/web/20191218142058/https://doi.org/10.1177/1066480706287894
- دەروازەی تەندروستی
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی کۆمەڵناسی
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی چاند
- دەروازەی پزیشکی
- دەروازەی سێکسناسی
- دەروازەی کۆمەڵگا