خۆزێ موخیکا
ڕواڵەت
خۆزە موخیکا | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٠ی ئایاری ١٩٣٥ |
| مەرگ | ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ |
| ھۆکاری مەرگ | شێرپەنجە |
| نەتەوە | ئوروگوایی |
| پیشە | سەرۆک کۆماری ئوروگوای، سیاسەتوان، جوتیار |
| باڵا | ١٫٦٧ مەتر |
| حیزبی سیاسی | برۆد فرۆنت |
| ئایین | بێ ئایین |
| ھاوسەر | لۆسیا تۆپۆلانسکی |
| واژوو | |
خۆزێ ئالبێرتۆ پیپی موخیکا کۆردانۆ (٢٠ی ئایاری ١٩٣٥ – ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥) سیاسەتوانێکی ئوروگوایی بوو، کە لە ١ی ئازاری ٢٠١٠ەوە ھەتا ١ی ئازاری ٢٠١٥ وەک سەرۆک کۆماری ئوروگوای لەسەر کار بوو. ئەو ھەژارترین سەرۆک کۆمار لە جیھاندا بوو،[١][٢] بە جۆرێک کە سامانەکەی ئۆتۆمۆبیلێکی فولوکس ڤاگۆنی مۆدێل ١٩٨٧ بە بەھای تەنیا ١،٩٠٠ دۆلار بووە و ھەروەھا تراکتۆرێکی کۆنیشی ھەبووە.[٢] موخیکا ھیچ ھەژمارێکی بانکی نەبوو[٣] و لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ماڵێکدا ژیانیان بەسەر دەبرد، کە ھاوسەرەکەی خاوەنی بوو. ھەروەھا لەگەڵ کاری ڕامیاری، بە کاری کشتوکاڵی لە باخچەی ماڵەکەیدا سەرقاڵ بوو.[٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ١٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- 1 2 «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ http://www.bbc.co.uk/news/magazine-20243493
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ١٤ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە خۆزێ موخیکا تێدایە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |