خوشکانی ھۆنگ
خوشکانی ھۆنگ | |
---|---|
لەدایکبوون | هۆنگ یۆنگ ئیون ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩–٥٠) هۆنگ می ران ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦–٤٧) |
پیشە | سیناریۆ نووس |
چالاکبوون | ٢٠٠٥ تا |
وەکیل | ستۆدیۆی دراگۆن (تا ٢٠١٧) |
خوشکانی هۆنگ (بە ئینگلیزی: Hong sisters) دوو خوشکن بە ناوی هۆنگ یۆنگ ئیون و هۆنگ می ران کە پێکەوە بە خوشکانی هۆنگ ناسراون. ئەوان سیناریۆنووسی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی کۆریای باشوورن کە لە ئێستادا کار بۆ ستۆدیۆی دراگۆن دەکەن.
پێکەوە چەندین سیناریۆیی زنجیرەی ڕۆمانسی و کۆمیدیان نوسیووە لەوانە زنجیرەی My Girl و You're Beautiful و My Girlfriend Is a Gumiho و The Greatest Love و Master's Sun و A Korean Odyssey و Hotel del Luna و Alchemy of Souls
پیشە
[دەستکاری]خوشکانی هۆنگ، یۆنگ ئیون و هۆنگ می ران لە سەرەتا لە ساڵی ٢٠٠٥ نووسەری بەرنامەیەکی نەلەفزیۆنی بوون بە ناوی Sassy Girl Chun-hyang کە گێڕانەوەیەکی مۆدێرن بوو بۆ چیرۆکی فۆلکلۆری بەناوبانگی کۆری چونهیانگجۆن.[١] نەک تەنها لە کۆریا، بەڵکو لە سەرانسەری ئاسیادا بوونە جێی سەرەنج. کارکردنیان بۆ زنجیرەیەک بە ناوی My Girl کە باس لە هونەرمەندێکی فێڵباز دەکات و وا خۆی نیشان دەدات کە نەوەی پیاوێکی دەوڵەمەندە، ئەم زمجیرەیەشیان بە هەمان شێوە سەرکەوتوو بوو.[٢] ئەو دوو زنجیرەیە بووە هۆی ناوبانگی ئەکتەران، هان چای یۆنگ و جای هێ[٣][٤]
زنجیرە سەرکەوتنەکانی خوشکانی هۆنگ بەردەوام بوو بە دروستکردنەوەی زنجیرەی Couple or Trouble کە دووبارە دروستکردنەوەی فیلمێکی ساڵی ١٩٨٧ هۆڵییودە بە ناوی Overboard لەم زنجیرەدا هان یی سیول ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە وەک میراتگرێک کە تووشی لەبیرچوونەوە بووە و دەکەوێتە دەستی دەست بڕێکەوە کە ئۆ جی هۆ ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت.[٥][٦]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- هۆنگ یۆنگ ئیون و هان سینەما
- هۆنگ یۆنگ ئیون و بنکەدراوەی ئینتەرنێتی فیلمەکان.
- هۆنگ می ران لە هان سینەما
- هۆنگ می ران لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی فیلمەکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «KBS GLOBAL». english.kbs.co.kr (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «An 'irresistible trickster' to meet viewers in 'My Girl'». hancinema. ٢٢ی ئایاری ٢٠١٣.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «KBS GLOBAL». english.kbs.co.kr (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «KBS GLOBAL». english.kbs.co.kr (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Han Ye-seul Wins Over Detractors as Amnesiac Heiress». english.chosun.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Oh Ji-ho's Approachable Demeanor». hancinema. ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٧.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)