خزمەتگوزاریی کەشوھەوای نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

خزمەتگوزاری کەشناسی نیشتمانی بەشێکە لە ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانوس و بەرگەھەوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بارەگای ئەم دامەزراوەیە لە شاری سیلڤەر سپرینگ لە ویلایەتی میریلاند دایە.
ئەرکی دەزگای کەشناسی نیشتمانی پێشکەشکردنی پێشبینی کەشوھەوا و ئاگادارکردنەوەی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیکەیە بە ڕێکخراوەکان و خەڵک بۆ پاراستن و سەلامەتی خەڵک، ھەروەھا پێدانی زانیاری گشتی. ئەم ئەرکانە لەلایەن کۆمەڵێک ناوەندی نیشتمانی و ناوچەیی و ١٢٢ فەرمانگەی پێشبینی کەشوھەوای ناوخۆیییەوە ئەنجام دەدرێن. بەو پێیەی خزمەتگوزاری کەشوھەوای نیشتمانی دەزگایەکی حکومییە، زۆربەی سەروەت و سامانەکەی گشتییە و زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی بە ئازادی لەبەردەستی خەڵکدایە.
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٧٠ نووسینگەی کەشوھەوای ئەمریکا بە یاسایەکی ھاوبەشی کۆنگرێس دامەزرا و لەلایەن سەرۆکی ئەوکات یولیس گرانتەوە واژوو کرا. مەبەست لەم نووسینگەیە لە سەرەتاوە چاودێری کەشناسی بوو لە وێستگە سەربازییەکانی ناوەوەی کیشوەرەکە و شوێنەکانی دیکەی ویلایەتەکان و ھەروەھا لە خاکەکاندا. ئەم دەزگایە خرایە ژێر دەستی وەزیری جەنگەوە، چونکە کۆنگرێس ھەستی بەوە دەکرد کە دیسپلینی سەربازی ئەگەری زۆرە خێرایی و ڕێکخستن و وردی تێبینییەکانی مسۆگەر بکات. ئەم دامەزراوەیە خرایە ژێر سەرپەرشتی بەشی پەیوەندییەکانی سوپای ئەمریکا لە وەزارەتی جەنگ لەژێر فەرمانی عەمید ئەلبێرت مێیر.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «National Weather Service»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |