خان ئەحمەد خانی گێڵانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خان ئەحمەد خان
تاج نانە سەر٩٤٣ی ک.م
ناوی تەواوکارکیا خان ئەحمەدی دووەم
لە دایکبوون٩٤٢ی ک.م
شوێنی لە دایکبوونلاھیجان
وەفات١٠٠٥ی ک.م
شوێنی وەفاتبەغدا، دەوڵەتی عوسمانی
شوێنی نێژراننەجەف
لە پێشیداکارکیا سوڵتان حەسەنی دووەم
جێگرلەناوچوو
خانەدانکیایییەکان
باوککارکیا سوڵتان حەسەنی دووەم
ئایینئیسلامی شیعە

خان ئەحمەد خانی گێڵانی (٩٤٢–١٠٠٥ ک.م) دوایین کارکیای خانەدانی کیایییەکان لە گێڵان بوو. لە یەک ساڵیدا و لە دوای مردنی باوکی کارکیا سوڵتان حەسەنی دووەم بە حکوومەت گەییشت، ھەتا ٩٨٥ی ک.م بەسەر بیەپیش و پاشان گشت گێڵان حکوومەتی کرد. بە فرمانی شا تەھماسب مەزھەبی دوازدە ئیمامی لە بڕیی زەیدیە دانا، بەڵام کاتێک دەستی بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ عوسمانیەکان کرد و ویستی بۆ پەلامار بۆ قەزوین، سەرباز بنێرێتە شیروان و لاھیجان، لەبەر چاوی شا کەوت. لەم ساڵەدا بە فرمانی شا تەھماسب گیرا و لە قەڵاکانی قەھقەھە و ئیستەخر زیندانی کرا. لە ٩٧٥ی ک.م و لە سەردەمی سوڵتان محەممەد خودابەندە بەربوو و دیسان بە حکوومەت گەییشت. ھێزەکانی شا عەباس بۆ زالبوون بەسەر ئاوریشم و شوێنی جوگرافیی تایبەتیی گێڵان و کۆتایی پێھێنان بە حکوومەتی خان ئەحمەد خان کە درێژەی بە پەیوەندیی لەگەڵ عوسمانیەکان دابوو لە ساڵی ١٠٠٠ی ک.م پەلاماریان بردە سەر گێڵان و خان ئەحمەد خان ڕای کردە شیروان. خان ئەحمەد خان پاشماوەی ژیانی خۆی لە ئەستەمبوڵ و بەغدای عوسمانیەکان ڕابوارد و پەلەقاژەگەلێکی بێسوودی بۆ گەڕانەوە بۆ حکوومەت کرد. لە ساڵی ١٠٠٥ی ک.م لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و لە نەجەف نێژرا. لە خان ئەحمەد خان وەکوو سیاسیەکی زێدەخواز، ژیر، ئاژاوەچی، تۆڵەستێن، دڵچەڕێن و شاعیرێکی تەڕدەست و ھۆگری مۆسیقا باس کردووە. دەربارێکی ھونەرپەروەی ھەبوو و شاعیران، مۆسیقاژەنان و زانایانێک وەک فەغفوور لاھیجیی شاعیر و ئوستاد زەیتوون چەھارتاریی مۆسیقاژەن لە خزمەتیدا بوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای فارسی - خان احمد خان